From Wikipedia, the free encyclopedia
دەزگای بۆشایی ئەورووپی (بە ئینگلیزی: European Space Agency) ئەوە دەزگایەکی نێودەولەتیە لەبۆ ئاشکراکردنی نھێنی و زانیاریەکانی بۆشایی ئاسمان (گەردوون)، وە ٢٢ دەوڵەت لەو دەزگایە ئەندامن و یارمەتی پرۆژە و چالاکیەکانی ئەو دەزگایە دەدەن. نەمسا و بەلجیکا (ئەندامی ھەمیشەی ئەو دەزگایەن بەپێی گرێبەستیان لەگەل یەکێتی ئەورووپا لە مانگی تشرینی یەکەمی سالی ٢٠٠٨) وە دانیمارک و فینلاند و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئێرلەندا و ئیتاڵیا و ھۆڵەندا و نەرویج و ئیسپانیا و سوید و سویسرا و شانشینی یەکگرتوو ئەندامن، بەلام ھەر یەک لە ولاتانی کەنەدا و فینلاند بەس بەشدارن.
دامەزراوە لە | ٣٠ ئابی ١٩٧٥ |
---|---|
شوێنی سەرەکی | پاریس, فەرەنسا |
ژمارەی نووسینگەکان | کۆلن مەدرید ئیتاڵیا ھۆڵەندا |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | دانیمارک و فینلاند و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئێرلەندا و ئیتاڵیا و ھۆڵەندا و نەرویج و ئیسپانیا و سوید و سویسرا و شانشینی یەکگرتوو |
داھات | ٧.٠٨ میلیارد یۆرۆ _ ساڵی ٢٠٢٣ |
ماڵپەڕ | http://www.esa.int/ESA |
ئەو دەزگایە لە ٣٠ ئابی سالی ١٩٧٥ دامەزرا وە بارەگای سەرەکی لە وڵاتی فەرەنسایە لە شاری پاریس، وە بە نزیکەی ٢٠٠ کارمەندی ھەیە لە ھەموو جیھان و بوودجەی سالانەی نزیکی ٥٫٢٥ میلیارد یۆرۆیە / دەکاتە ٥٫٧٧ میلیارد دۆلار بۆ سالی ٢٠١٦. دەزگای بۆشایی ئەورووپا پەیوەندی ھەیە لەگەل وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی لەبۆ زانیاری وەرگرتن و لیکۆلینەوەی زیاتر دەربارەی مانگ و ھەسارەکان و زەوی.
ئەو دەزگایە جگە لە بارەگای سەرەکی چەندین بارەگای دیکەی وەک لق ھەیە ئەوانیش:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەزگای بۆشاییی ئەورووپی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.