ئەندامێکی دەرەکی لە جەستەی باڵندەکان From Wikipedia, the free encyclopedia
دندووک ئەندامێکی دەرەکییە کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی سەری ھەموو باڵندەیەک، بەڵام جۆرەکەی لە باڵندەیەک بۆ باڵندەیەکی دی دەگۆڕێت. ھەروەھا بێجگە لە باڵندەکان چەندین جۆر گیانلەبەری تریش دندووکیان ھەیە. دندووک بەکاردێت بۆ خواردن، جەنگان، گەڕان بۆ خۆراک، گۆڕانکاریکردن لە کەلوپەلەکان.
جۆرە دندووکێک ھەیە کە قەوسە و زیاتر ئەو باڵندانە خاوەنین کە میوە خۆرن یان گۆشت خۆرن، لە میوە خۆرەکان وەک(کۆکاتۆ، ماکاو، باڵندەی خۆشەویستی، دوڕە و کۆنور... ھتد)، گۆشت خۆرەکانیش وەک (کوندە پەپو، ھەڵۆ، واشە، داڵ و باز... ھتد).[ژێدەر پێویستە]
جۆرە دندووکێک ھەیە کە تیژە زیاتر ئەو باڵندانە خاوەنین کە مێروو خۆرن، وەک (چۆلەکە، خورمایی، کاردیناڵ، مینا و فنس... ھتد). [ژێدەر پێویستە]
باڵندە دندووک بەکار دەھێنێت بۆ
١ خواردنی خۆراک.
٢ ھەڵگرتنی پووش و دروستکردنی ھێلانە.
٣ کونکرنی دار، وەک (دارکونکەرە).
٤ شەڕکردن.
٥ پێدانی خواردن بە بەچکەکانی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.