زانکۆی تۆرۆنتۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: University of Toronto) زانکۆیەکی گشتیی وڵاتی کەنەدا و یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەمریکای باکوورە. ئەم زانکۆیە لە شاری تۆرنتۆدایە و لە ساڵی ١٨٢٧دا بنیات نراوە. زانکۆی تۆرنتۆ گەورەترین زانکۆی کەنەدایە و بە زۆری بە باشترین زانکۆی ئەو وڵاتە و یەکێ لە بیست زانکۆ باشەکانی دنیا دادەنرێت. ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کەنەدا و تەنانەت جیھان لەم زانکۆیەدا خوێندوویانە. ھەتا ساڵی ٢٠١٥ دە کەس لە لێکۆڵەران یان دەرچووانی ئەم زانکۆیە خەڵاتی نۆبێلیان وەرگرتووە.
زانکۆی تۆرۆنتۆ | |
---|---|
دامەزران | ١٥ی ئازاری ١٨٢٧ |
کورتەناو | U of T، UofT |
پەیوەستبوون | Pontifical Institute of Mediaeval Studies |
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | President of the University of Toronto |
دروشم | Velut arbor ævo، As a tree through the ages |
وڵات | کەنەدا |
دابەشکاریی کارگێڕی | تۆرۆنتۆ |
پۆتانی شوێن | |
شوێنی بارەگاکان | تۆرۆنتۆ |
زمانەکان | زمانی ئینگلیزی |
وێبگە | http://www.utoronto.ca/ |
Athletics program | Toronto Varsity Blues |
بەستەری ئەی پی ئای | https://idpz.utorauth.utoronto.ca/shibboleth |
Official map URL | https://map.utoronto.ca/?id=1809#!ct/45469 |
ئەم زانکۆیە بە باشترین زانکۆی وڵاتی کەنەدا دادەنرێت. بە تایبەت لە ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەردا لە ئاستێکی بەرزدایە. لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٥دا لە ئەندازیاریدا باشترین زانکۆی کەنەدا و یەکێک لە ٢٠ زانکۆی باشی جیھان و ھەر وەھا لە زانستی کۆمپیوتەردا یەکێک لە ١٠ زانکۆ باشەکانی جیھان بووە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.