دوایین ئیمپراتۆریەتیی ناوچەکە پێش ئیسلام From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپراتۆرییەتیی ساسانی یان ساسانییەکان (بە پاڵەوی: ئێرانشەھر𐭲𐭯𐭩𐭲𐭯𐭮𐭯𐭮)[2] ناوی فەرمی ئیمپڕاتۆڕییەتەکە ئێرانشەھر یاخود ئێرانخشەھر بوو (واتە: ئیمپڕاتۆرییەتی ئێران)[3][4][5][6][7][8] دوایین ئیمپراتۆرییەتیی باڵادەست لە ئێرانی کۆن لە پێش ھاتنی ئیسلام بوو. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەریی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی لە شەڕدا بوون. ساسانییەکان ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ کورد.[9][10][11][12]
ئیمپراتۆرییەتی ساسانی ئێرانخشار | |||||
| |||||
| |||||
ئیمپراتۆرییەتی ساسانی لە مەزنترین ڕووبەریدا لە ٦٢٢ز، لەسەردەمی خۆسرۆ ئەپەروێز | |||||
پایتەخت | |||||
زمان(ەکان) | زمانی پاڵەوی | ||||
ئایین | زەردەشتی | ||||
حکوومەت | شانشینی دەرەبەگایەتی | ||||
شاھنشا ئێران و ئەنئێران | |||||
- ٢٢٤–٢٤١ | ئەردەشێر بابەکان(دامەزرێنەر) | ||||
- ٦٣٢–٦٥١ | یەزدگردی سێیەم (کۆتا) | ||||
مێژوو | |||||
- دامەزراندن | ٢٢٤ | ||||
- دەستبەسەرداگرتنی خەلافەتی ڕاشیدەین | ٦٥١ | ||||
بە فەرمی ئەم ئیمپراتۆرییەتە بە شانشینی ئارییەکان ناسرابوو (پاڵەوی: ērānšahr، پارتی: aryānšahr، یۆنانی: Arianōn ethnos)؛ ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لە نووسراوی گەورەی سێ زمانەی شاپووری یەکەمدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە پاشا دەڵێت «من خودای ئیمپراتۆرییەتی ئارییەکانم».[8][13][14]
زیاتر، بەو پێیەی خانەدانی شاھانە بە ناوی ساسانەوە ناونراوە، ئیمپراتۆرییەتەکە لە سەرچاوە مێژوویی و ئەکادیمییەکانەوە بە ئیمپراتۆرییەتی ساسانی ناسراوە. ئەم زاراوەیە بە زمانی ئینگلیزیش بە ئیمپراتۆرییەتی ساسانی تۆمار کراوە. مێژوونووسان ئیمپراتۆرییەتی ساسانیان بە ئیمپراتۆرییەتی فارسی نوێ ناوبردووە، بەو پێیەی دووەم ئیمپراتۆرییەتی ئێران بووە کە لە پارس (فارس)ەوە سەریھەڵداوە، لەکاتێکدا ئیمپراتۆرییەتی ھەخامەنشی یەکەم بووە.[2]
بەپێی پەرتووکی کارنامەی ئەردەشێری بابەکان، کە لەسەدەی ٦ز نووسراوە، بەڵام دەگەڕێتەوە سەردەمانی ئەردەشێری یەکەم و شاپوری یەکەمی کوڕی. ئەوا ئەردەشێر بە بنەچە دەگەڕێنەوە سەر دارا (داریوس)، کۆتا فەرمانڕەوای ھەخامنشی.[15] مێژوونووسی موسڵمان، تەبەری بنەچەی ساسانەکان دەگەڕێنێتەوە سەر دارا کە لەلایەن ئەسکەندەری مەزن کوژرا.[16] کە نەژادی ساسانەکانی بەم شێوەیە داوە: «ئەردەشێر کوڕی پاپەک شا کوڕی ساسانی بچوک کوڕی پاپەک کوڕی ساسان کوڕی پاپەک کوڕی مێھرمەس کوڕی ساسان کوڕی وەھمەن شا کوڕی ئەسپەندیار کوڕی وەشتاسپ کوڕی لاراست کوڕی کەیوگی کوڕی کەیمەنس، و گۆتراوە کە ڕیشەی ئەردەشێر ئەگەڕێتەوە سەر پاپەک کوڕی ساسان کوڕی پاپەک کوڕی زرار کوڕی وێھەفرید کوڕی ساسانی مەزن کوڕی وەھمەن کوڕی ئەسپەندیار کوڕی ویستاخم کوڕی لاراسپ لە پارس (فارس)، بانگەوازی داوای تۆڵەی کوشتنی ئامۆزاکەی دەکرد، دار کوڕی دار کوڕی وەھمەن کوڕی ئەسپەندیار، کە دژی ئەسکەندەر جەنگاوەو لەلایەن ژووردارەکانییەوە کوژراوە.»[16]
چەندین بنەماڵە و کۆچەریی لەنێو ساسانییەکاندا ھەبوون کە بە «کورد» بانگ دەکران و خزمەتی سەربازیان لەنێو ساسانییەکان ھەبوو، ھەروەھا ناوی کورد لە دوای ڕووخانی ساسانییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارھاتووە و زمان و کولتوور و نەریتە دیارەکانی باس کراوە.[17][18] ھۆزە کوردەکان بەشێکی گرنگ بوون لە ئیمپراتۆرییەتی ساسانیدا، و بەشداری و پاڵپشتییەکی بەھێزیان لە دەوڵەتەکەدا ھەبوو.[9][19]
لە سەردەمی حوکمڕانی شاپوری یەکەم حکوومەتی ناوەندی بەھێز کرا، چاکسازی لە دراودا کرا و ئایینی زەردەشتی کرا بە ئایینی فەرمیی دەوڵەت.[20]
کاتێک ساسانییەکان ھاتنە سەر دەسەڵات و ئەردەشێر لە تیسفۆن نیشتەجێ بوو، زمانی شانشینەکەی وەک سەردەمی مادەکان بوو، بەڵام کەمێک گۆڕانی بەسەردا ھات، واتە زاراوەی ئائینیی مادی (ھەورامی/ئاڤێستایی) بۆ ھەموو وڵاتەکە بەکاردەھات لە ھەموو ناوچەکان، ھەروەھا شێوەزاری پەھلەویی ئەشکانی کە لە بنەڕەتدا ھەمان شێوەزاری گشتیی مادی بوو، لەژێر کاریگەری شێوەزارەکانی تریی ئەشکانی، وەک زمانی کارگێڕی، پەروەردە و نووسین بەکارھێنرا، ئەم دۆخە بۆ ماوەی سەدەیەک بەردەوام بوو، پاشان وردە وردە شانبەشانی زمانی پەھلەویی ئەشکانی (کوردی)، زمانی ساسانی (پارسی) وەک زمانی کارگێڕی زیاد بوو، واتە ھەردوو زمانەکە ھەم لە کۆشکی پاشایەتی و ھەم بۆ کاروباری فەرمی بەکاردەھێنران.
لە ماوەی سەدەی یەکەمی ئیمپراتۆرییەتی ساسانیدا، زمانی فارسی کەوتە ژێر کاریگەرییەکی زۆریی ھەردوو زاراوەکەی زمانی کوردی، واتا شێوەزاری گشتی (پەھلەویی ئەشکانی) و شێوەزاری ئائینی (ھەورامی/ئاڤێستایی). فارسی توانی ژمارەیەکی زۆر دەستەواژەی سیاسی، کارگێڕی و سەربازی لە شێوەزاری پەھلەویی ئەشکانی لە لایەک و ژمارەیەکی زۆر دەستەواژەی ئائینی لە شێوەزاری ئاڤێستایی وەربگرێت.[21] زمانی پەھلەوی زمانی ساسانییەکان بووە و جیا لە فارسەکان کە زمانی خۆیان ھەبووە بەناوی زمانی پارسکی یان پارسی، ئەمە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ساسانییەکان کورد بوون.[22]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.