From Wikipedia, the free encyclopedia
سریدیڤی بۆنی کاپوور (ناوی لەدایکبوون: شری ئەما یانگەر ئەریاپان؛ لەدایکبووی ١٣ی ئابی ١٩٦٣ – مردووی ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمی ھیندی بوو. سریدێڤی لە سینەماکانی تامیل، تێلوگۆ، ھیندی، مەلایلام وە کانادا دەرکەوتووە. سریدێڤی ھەڵگری پێنج خەڵاتی فیلم فەیرە. لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ ناوی لەنێو ئەو خانمەکتەرانەدا بوو کە زۆرترین پارەیان وەردەگرت بۆ ڕۆڵگێڕان.
سریدێڤی ھەر لە منداڵییەوە ھاتە نێو بواری سینەماوە و یەکەم فیلمیشی لە ساڵی ١٩٦٩ بوو بەناوی "Thunaivan" کە ئەوکاتە ناوبراو تەمەنی تەنیا چوار ساڵانبوو. لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن حکومەتی ھیندستانەوە خەڵاتی پادما شری پێدرا کە بەرزترین خەڵاتی مەدەنییە لە ھیند.
سریدێڤی ڕۆژی ٢٤ی شووباتی ٢٠١٨، لە شاری دوببەی لە ئیمارات بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.