سێشەممان لەگەڵ مۆری
From Wikipedia, the free encyclopedia
سێشەممان لەگەڵ مۆری (بە ئینگلیزی: Tuesdays with Morrie) یاداشتنامەیەکە، لەلایەن نووسەری ئەمریکی؛ میچ ئەڵبوم. چیڕۆکەکە دواتر کرایە فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی بە ھەمان ناوەوە، لە دەرھێنانی میک جاکسن، کە لە ساڵی ١٩٩٩ پەخشکرا. کتێبێکە لە ڕیزی پێشەوە بوو لەنێو پڕفرۆشترین کتێبە ناخەیاڵییەکانی نیویۆرک تایمز لە ساڵی ٢٠٠٠. کتێبێکی دەنگیشی لێ بڵاوکرایەوە، کە تێیدا نووسەر بەدەنگی خۆی کتێبێکەی دەخوێندەوە، ھەر لەو کتێبە دەنگییە بەشێک لەو دەنگە تۆمارکراوانەش بەکارھاتبوون کە نووسەر لە کاتی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ مۆری شوارتز تۆماری کردبوون.
زانیاریی خێرا نووسەر, وڵات ...
نووسەر | میچ ئەڵبوم |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
چەشن | ژیاننامەیی، ڕۆمانی فەلسەفی، یاداشتنامە |
بڵاوکەرەوە | دەبڵدەی |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٩٧ |
جۆری کتێب | چاپی بەرگڕەق، بەرگکاغەز |
لاپەڕەکان | ١٩٢ |
ژپنک (ISBN) | 0-385-48451-8 |
OCLC | ٣٦١٣٠٧٢٩ |
Dewey Decimal | 378.1/2/092 B 21 |
LC Class | LD571.B418 S383 1997 |
دایخە