From Wikipedia, the free encyclopedia
سێینن مانگا (بە ژاپۆنی: 青年漫画) بریتییە لە جۆرێک لە جۆرەکانی مانگا کە بە شێوەیەکی گشتی کوڕانی تەمەن ۱٨–۳۰ دەکاتە ئامانج، و لەوانەیە خوێنەری تەمەن گەورەتریش بیخوێنێتەوە چونکە ھەندێک لە مانگاکە ئاڕاستەی پیاوانی کار کراوە کە تەمەنیان نزیک چل ساڵ دەبێت، و لە ژاپۆن وشەی سێینن بە واتای «گەنج» یان «گەنجان» دێت و بە واتای گۆڤارە پڕۆنۆگرافییەکان نایەت (ھاوواتای کچانەی مانگای سێینن بریتییە لە جۆسیی مانگا).
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
مانگای سێینن پێکدێت لە چەند کۆمەڵێکی بڵاو لە شێوازە ھونەرییە جیاوازەکان و جیاوازییەکی گەورەتری لە ناوەڕۆکەکەیدا. بەھۆی پێکھاتەی چیرۆکەکە و پێشخستنی کەسایەتییەکان لەباتی جۆڵە و ئەکشن، ھەندێک جار دەچوێنرێت بە شۆجۆ یان مانگای کچانە.
بڵاوترین ڕێگە بۆ ناسینەوەی سێینن مانگا بریتییە لە سەیرکردن تا بزانرێت کە فوریگانا ھەیە لە سەر نوسنی کانجی: ئەگەر ھەبوو لەسەر ھەموو کانجییەک ئەوا مانگاکە بە شێوەیەکی گشتی بۆ خوێنەرە تەمەن بچووکەکانە. و ھەروەھا ناونیشانی ئەو گۆڤارەی مانگاکە بڵاو دەکاتەوە بە گرنگ دادەنرێت، زۆر جار گۆڤارەکانی مانگا ژاپۆنییەکان لەگەڵ وشەی «یۆنگ» دا دەبێت (ھەفتانەی یۆنگ جەمپ بۆ نموونە). و لە گۆڤارەکان مانگای سێیننە ناسراوەکان ئالترا جەمپ، ئافتەرنوون، بیگ کۆمک.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.