تیۆرم یان سەلمێنراو[2] (بە ئینگلیزی: Theorem) لە بیرکاریدا، قەزییەیەکە، بە پشتبەستن بە قەزییەیەکانی پێشوو وەکوو تیۆرمەکان، یا بیردۆزەکان، یان ئەو قەزییانەی بە شێوەی گشتی قەبووڵ کراون، وەکوو بەڵگەنەویستەکان، ڕاستبوونی دەسەلمێنرێت. زۆربەی تیۆرمە بیرکارییەکان، قەزییەیەکی مەرجین، واتە دەستەواژەیەکە کە مەرجێکی دیاریکراوی بۆ دادەنرێت. سەلماندنی تیۆرم، زنجیرەیەک ڕێسای لۆژیکییانەیە کە پێکەوەگرێدراون و ھەنگاو بە ھەنگاو پاساویان بۆ دەھێنرێتەوە لە ئاکامدا بە ڕاستی تیۆرمەکە کۆتایی دێت، ھەندێک جار کۆتایی سەلماندنی تیۆرم بە پیتگەلێک وەکوو کیو ئی دی، (Q.E.D.) ھێما دەکرێت کە کورتکراوەی ئەم ڕستەیە (quod erat demonstrandum) ئەمەش خۆی لە یۆنانییەوە (ὅπερ ἔδει δεῖξαι) وەرگیراوە، بە واتای «سەلمێندرا ئەوەی دەبوایە سەلمێندرابا»، یان بە یەکێک لەم ھێمایانە "□" یان "∎" کۆتایی دێت.

Thumb
لە کتێبی پێشنیاری پیتاگۆرس(بە ئینگلیزی: The Pythagorean Proposition) نیزیک بە ٣٧٠ سەلماندن بۆ تیۆرمی پیتاگۆرس ھاتووە.[1]

ئەمانەش ببینە

پەراوێزکان

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.