ڕووخاندنی دەسەڵاتی پادشایی عێراق From Wikipedia, the free encyclopedia
شۆڕشی ١٤ی تەممووز (گەلاوێژ) کودەتایەکی سەربازی بوو لە ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ لە دژی سیستەمی پاشایەتیی پاشا فەیسەڵی دووەمی عێراق بەئەنجام گەیەندرا، کە بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان لەم شۆڕشە بەکۆی گشتی ١٠٠ کەس کوژران،[ژێدەر پێویستە] لە ئەنجامی کودەتاکە عەبدولکەریم قاسم بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی ھێنرا و ڕژێمی کۆماری لە عێراق ڕاگەیەندرا، گەرچی لە سەرەتادا بزووتنەوەی تەممووزی ساڵی ١٩٥٨ لە عێراق بانگەشەی بۆ دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ دەکرد، بەڵام زۆری نەبرد سەرانی ئەو بزووتنەوەیە، لە بەڵێنەکانی خۆیان ھەڵگەڕانەوە و دەستیانکرد بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەرکوتکردنی ھەر بەرھەڵستکارێکی دەسەڵاتی عەبدولکەریم قاسم و فەرمانڕەوایی شیوعییەکانی عێراق، کە لەو سەردەمە بوونە حیزبی دەسەڵاتدار.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لەمانگی ڕەمەزاندا حیزبی بەعسی عێراق کودەتای لەدژی حکوومەتەکەی قاسم ئەنجام دا، و تێیدا عەبدولکەریم قاسمیشیان کوشت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.