From Wikipedia, the free encyclopedia
قەشە ڤالانتاین (بە لاتینی: Valentinus) قەشەکی ڕۆمانی بوو لە سەدەی سێیەمی زایینی، ناوەکەی بە واتای (بەھێز یان تەندروست) دێت و ناوبانگێکی زۆری ھەیە بە ڕۆژی ڤالانتاین، یان ڕۆژی خۆشەویستان یان عاشقان کە بە ناوەکەیەوە لە ١٤ی شوباتدا جەژنە و ئەم جەژنە لە سەدەکانی ناوینەوە بە نەریتێکی سۆز و خۆشەویستی بەڕێوەدەچێت.
قەشە ڤالانتاین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠١٧٥ تیرنە، ئیتاڵیا |
مردن | ١٤ی شوباتی ٢٧٣ ساڵ ژیاوە) ڕۆما، ئیتاڵیا | (٩٨
ھۆی مەرگ | سەر بڕین |
پیشە | پزیشک |
پۆستەکان | قەشە |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
پلەی پیرۆزدانان | ھیرۆمارتێر |
ڕۆژی جەژن | ١٤ی شوبات |
سەردەم | ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی |
تا ئێستا چیرۆکێکی ڕاست و جێگیر نییە لەسەر ئەم کەسە، بەو پێیەی چیرۆکەکەی لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، بەڵام نزیکترین چیرۆک ئەوەیە کە ڤالێنتاین قەشەیەکی مەسیحی بووە و پێشتر خۆشەویستانی مەسیحی لەگەڵ یەکتردا ھاوسەرگیری دەکرد، و ھاوسەرگیری نھێنی لە مەسیحییەتدا لەو سەردەمەدا ھەبوو، ھەروەھا لەبەر ئەوەی مەسیحییەت لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیدا قەدەغە بوو، ھەرکەسێک یەکێک لە نھێنییەکانی کڵێسا جێبەجێ بکات سزا دەدرا و بەھۆی ئەوەوە دەسەڵاتدارانی ڕۆمی دەستگیریان کرد و سزای مەرگیان بەسەردا سەپاند، لەو کاتەوە وەک شەھیدی خۆشەویستی و عاشقان ناوبانگی دەکرد چونکە ژیانی خۆی بەخت کرد بۆ ھاوسەرگیری نھێنی.
کەنیسەی کاسۆلیکی لەگەڵ ھەندێک لە کڵێسا پرۆتستانتەکان لە ١٤ی شوباتدا یادی دەکەنەوە، لە کاتێکدا کڵێساکانی ئۆرتۆدۆکس لە ٣٠ی تەممووزدا یادی دەکەنەوە.
لە ساڵی ٢٠١٧دا دووبارە درووستکردنەوەی ڕووخساری لە پزیشکی دادوەری قەشە ڤالانتاین لەلایەن مۆدێلەری سێ ڕەھەندی سیسێرۆ مۆرایسەوە ئەنجامدرا، لە کەللەسەری (سانتا ماریا لە کۆسمێدین، ڕۆما).
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.