فەیلەسوفی ئەڵمانی From Wikipedia, the free encyclopedia
مارتن هایدگەر (بەئینگلیزی Martin Heidegger) (لەدایکبوون: ٢٦ی ئەیلوولی ١٨٨٩ز - مردن: ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦ز ) لە مسکیرچ لە دایکبووە . باوکی پیاوێکی ئاینی کڵێسا‌ی مارتن بوو ، دایکی یوهانا کامف خێزانێکی جوتیاربوو .لە ساڵی ١٩٠٣ز هایدگەر چووە پەیمانگای کلاسیکی لە کۆنستانس لەوێدا لە بەر دەستی سیباستیان هان فێری زمانی ئینگلیزی بووە و دواتر لەو باریەوە گوتوویەتی:هیچ کەسێک لە زمانی یۆنانی پێی نەدەگەیشت.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
لەو ساڵەدا هایدگەر خوێندنی ئامادەیی تەواو کرد و بڕوانامەی بەکەلۆریایی بە دەست هێنا. لە ساڵی ١٩٠٧ز بە ڕاڤەکردنێک بۆ خوێندنەوەی لێکۆڵینەوەکەی ( فرانز برانتینو ) ( دەربارەی فرە چەمکی بۆ کائین لای ئەرستۆ تالیس ) دەستی پێ‌کرد. ئەم خوێندنەوەیە سەرەتای پرسیارگەلێک بوو دەربارەی چەمکی بوون کە بە درێژای ژیانی ، هایدگەر توشی پچڕان نەبوو .
لە سەرەتادا هایدگەر لە کۆلێژی لاهوتی و دواتر کۆلێژی زانستی خوێند . هەریەک لە باسکاڵ و هێگێل و نیچە و شیلینگ و هۆسرل و دۆستۆفیسکی و هۆڵدەرلین و ڕیلکە و تراکلی خوێند . تا وای لێهات هایدگەر بە درێژای ژیانی خوێنەری نووسەرە نوێگەر و گەورە نووسەرە کلاسیکیەکانی گریک بوو .
هایدگەر وەک مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی فرایبۆرگ دامەزرا .
دوتر ئه‌بێت به‌مامۆستای هه‌مان زانکۆ
له‌گه‌ڵهتنه سه‌رحوکمی نازیه‌کان ئه‌بێت به‌سه‌رۆکی زاکۆ به‌ڵام دوای نۆ مانگ ده‌سبه‌ردری پیشه که‌ی ئه‌بێت
هۆسرلوەک مامۆستا لە هەمان زانکۆ ( زانکۆی فرایبۆرگ ) دامەزرا و داوای هایدگەر کرد بۆ خزمەتی زانستی ، بەڵام بە بێ ئەوەی لە وانە گوتنەوەی زانکۆ بپچڕێت .
لەو ساڵەدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ ( ئەلفریدە باتری ) پێکهێنا کە خوێندکاری دەروونناسی بوو لە هەمان زانکۆ کە هایدگەر تێیدا دەیخوێند .
مارتن هایدگه‌ر له‌ڕوی فه‌لسه‌فیه‌وه فه‌یله‌سوفێکی بونگه‌را بوه به‌ڵام به‌و بونگه‌رایه‌نا که سارته‌ر بڕوای پییه‌تی مارتن هایدگه‌ر بڕوای وابوه بونی مرۆڤ خۆی بۆ خۆی جه‌وهه‌رێکه و مرۆڤی دابه‌ش کردوه بۆ دوبه‌ره‌مرۆڤی ڕه‌سه‌ن، مرۆڤی ناڕه‌سه‌ن، مرۆڤی ڕه‌سه‌ن که‌سیکه که بیر ده‌کاته‌وه‌و به‌سه‌ربه‌خۆییانه بڕیار ده‌دات. مرۆڤی ناڕه‌سه‌ن که‌سێکه که خڵکی بڕیاری بۆ ده‌ده‌ن، یاخود بیرناکاته‌وه.
بڕوای وابووه که فه‌یله‌سوف یه‌ک کتێب ده‌نووسێت، ئه‌ویش ته‌نها یه‌ک کتێبی به‌ده‌ستی خۆی نوسیووه بون وکات ته‌واوی کتێبه‌کانی دیکه‌ی، یان گفتۆکانن له‌گه‌ڵ په‌یام نێرانا، یاخود ئه‌و وانانه‌ن که له زانکۆ وتویه‌ته‌وه.
(بون و کات)
نامەیەک سەبارەت بە هیۆمانیزم
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارتین ھایدێگەر تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.