From Wikipedia, the free encyclopedia
مالکۆم ئێکس، مالکۆم لیتڵ (بە ئینگلیزی: Malcolm X، دواتر ناوی گۆڕی بە حاجی مالیک شەباز؛ ١٩ی ئایاری ١٩٢٥ – ٢١ی شوباتی ١٩٦٥)[2] وەزیرێکی ئەفریقی-ئەمریکی، وتاربێژی خەڵک و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بوو.[3][4][5][6] لای شوێنکەوتووان و ڕێزلێگرانی پارێزەرێکی جەربەزەی مافەکانی ئەفریقییە ئەمریکییەکان بوو، ئەو پیاوەی کە ئەمریکییە سپی پێستەکانی بە ڕەقترین زاراوە تاوانبار کرد بۆ ئەو تاوانانەی کە دژ بە ئەمریکییە ڕەش پێستەکان ئەنجامیان دابوو.[7] ڕەخنگرانی تاوانباریان کرد بەوەی کە ھەستاوە بە ھەوڵی ڕەگەزپەرستی و بە بەرز ڕاگرتنی ڕەش پێست و بەکارھێنانی زەبر و زەنگ.[8][9][10][11][12] مالکۆم ئێکس بە یەکێک لە ھەرە مەزنترین و کاریگەرترین کەسایەتییە ئەفریقییە ئەمریکییەکان وەسف کراوە لە مێژوودا.[13][14][15]
مالکۆم ئێکس | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩ی ئایاری ١٩٢٥ |
مەرگ | ٢١ی شوباتی ١٩٦٥ (٣٩ ساڵ) |
ھۆکاری مەرگ | کوشتن بە دزییەوە (بەرکەوتنی گوللە) |
شوێنی گۆڕ | فێرنکڵیف سیمەتری |
نیشتەجێی | ئەمریکا |
نەتەوە | ئەفریقی ئەمریکی |
ناوەکانی تر | الحاج مالک الشباز |
ڕێکخراو | نەتەوەی ئیسلام، مزگەوتی موسوڵمان، ڕێکخراوی یەکێتی ئەفریقییە ئەمریکییەکان |
ئایین | ئیسلام سوننی (دوای پەشیمان بوونەوە لە ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام) |
ھاوسەر | بێتی شابازز |
مناڵ(ەکان) | Attallah Shabazz Qubilah Shabazz Ilyasah Shabazz Gamilah Lumumba Shabazz Malikah Shabazz Malaak Shabazz |
وێبگە | ماڵپەڕی ڕەسمی مالکۆم ئێکس |
واژوو | |
تێبینییەکان | |
مالکۆم ئێکس لە ئۆماھا، نێبراسکا لەدایکبوو. ڕووداوەکانی ژیانی منداڵی کە لەوانە بریتی بوو لە وانەکانی باوکی کە بایەخی دەدا بە شانازیکردن بە ڕەش پێستی و پشت بەستن بەخۆ، و ھەروەھا ئەزموونەکانی خۆی کە گرنگی دەدا بە ڕەگەز، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینی لە ژیانی مێردمنداڵی و گەنجێتی دواتری مالکۆم ئێکس. کاتێک کە گەیشتە تەمەنی ١٣ ساڵی، باوکی کۆچی دوایی کرد و دایکیشی خرایە نەخۆشخانەی دەروونی. دواتر کە لە زنجیرە خانووەکان کە شوێنێک بوو بۆ بەخێوکردن مایەوە، مالکۆم ئێکس تێوەگلا لەو کارە تاوانییانەی کە لە بۆستن و نیویۆرک ئەنجامدرا. لە ساڵی ١٩٤٦ مالکۆم ئێکس حوکم درا بە ٨ بۆ ١٠ ساڵ زیندانی.
کاتێک کە لە زیندان بوو، مالکۆم ئێکس بوو بە یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام. لە دوای ئازادکردنی مەرجی لە ساڵی ١٩٥٢، بوو بە یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام و وتەبێژی ڕەسمی ئەو ڕێکخراوییە. بۆ ماوەی نزیکەی ١٢ ساڵ بووە ڕووی گشتی و گەلی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام. دواتر جیاوازی لە نێوان مالکۆم ئێکس و ئێلیجاە محەممەد، سەرۆکی نەتەوەی ئیسلام، بووە ھۆی ئەوەی کە مالکۆم ئێکس واز لەو ڕێکخراوییە بھێنێت لە ئازاری ١٩٦٤.
لە دوای جێھێشتنی لە نەتەوەی ئیسلام، مالکۆم ئێکس بووە موسوڵمانێکی سوننی و چوو بۆ مەککە بۆ حەج کردن، کە دوایی بووە ھۆی ئەوەی کە وازی لە ڕەگەزپەرستی ھێنا و دەستی لێھەڵگرت. بە شێوەیەکی فراوان گەشتی کرد بۆ ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ڕێکخراوی مزگەوتی موسوڵمانی دامەزراند، کە ڕێکخراوییەکی ئایینی بوو، و ھەروەھا ڕێکخراوییەکی تایبەت بە ھەموو ئەفریقا، کە ناوی یەکێتی ئەفریقی-ئەمریکی بوو دامەزراند. لە ماوەی کەمتر ساڵێک دوای ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلامی جێھێشت، مالکۆم ئێکس لەلایەن سێ ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە بە شێوەیەکی نھێنی کوژرا لەکاتێکدا کە وتاری دەدا لە نیویۆرک.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.