ململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ململانێی ٢٠١٧ی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کە بە ١٦ی ئۆکتۆبەر ناسراوە، ناکۆکییەک بوو کە تێیدا حوکوومەتی عێراق ناوچە جێ ناکۆکەکانی گەڕاندەوە ژێر دەسەڵاتی وڵاتی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە ئەو ناوچانە پاککرابوونەوە لە گرووپی تیرۆریستی داعش،[1] ئەم ململانێیە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ پاش سەرھەڵدانی گرژی و ئاڵۆزی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوولەوە دەستیپێکرد، بەشێک لەو ململانێیە شەڕی کەرکووک بوو کە ھێزەکانی عێراق دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتەوە.[2][3]