![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9a/Muay_Thai_Fight_Us_Vs_Burma_%252880668065%2529.jpeg/640px-Muay_Thai_Fight_Us_Vs_Burma_%252880668065%2529.jpeg&w=640&q=50)
موای تای
From Wikipedia, the free encyclopedia
موای تای (بە تایلەندی: มวยไทย) بە زمانی تایلەندی بە واتای شەڕ دێت، کە «موای» بە واتای شەڕ و «تای» بە واتای تایلەند دێت. ئەم وەرزشە جەنگییە تەمەنی زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵە لە وڵاتانی تایلەند و میانمار و کەمبۆدیا و مالیزیا. موای تای وەرزشی نیشتمانی تایلەند و یەکێکە لە ھێما کولتوورییە گرنگەکانی ئەم وڵاتە و ١٧ی ئازاریش لەم وڵاتەدا بە ڕۆژی موای تای ناودەبرێت. موای تای یەکێکە لە شێوازە ئازادەکانی وەرزشی شەڕکەر، کە شەڕەکانی بە بەرکەوتنی تەواو و لە بازنەیەکدا ئەنجام دەدرێن. ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش موای تای بە ھونەرێکی جەنگی توند و سەخت لە جیھاندا ناسراوە. تەکنیکەکانی پەنجەدان لە زمانی موای تای زۆر لە بۆکسێن دەچێت و بوونی تەکنیکەکانی گلاڤیسی وای کردووە ئەم ھونەرە لە کیک بۆکسێن و ساندا نزیک بێتەوە.
زانیاریی خێرا پشت بەستن بە, وڵاتی سەرچاوە ...
![]() شەڕکەرێک کە قاچەکانی بەکارھێناوە | |
پشت بەستن بە | لاق، ئانیشک، ئەژنۆ |
---|---|
وڵاتی سەرچاوە | تایلەند |
یاری ئۆڵمپی | لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی |
ماناکەی | موای بەمانای شەڕ دێت، تای بە مانای تایلەند دێت |
دایخە