مورادی چوارەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
موڕادی چوارەم کوڕی ئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، ھەژدەیەم خەلیفەی عوسمانییە و لە نێوان ساڵانی ١٦١٢ تا ١٦٤٠دا ژیاوە، ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی کرد لە ١٦٢٣وە و کاتێک لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بوو، لە سەردەمی ئەمدا بەغدا خرایە سەر دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٦٣٩ز، زۆر حەزی بە شیعر ئەکرد ھەروەک مۆسیقییەکی لێھاتوو بوو.
زانیاریی خێرا ناوی سوڵتان, لە دایکبوون ...
مورادی چوارەم | |
سوڵتان موڕادی چوارەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان موڕادی چوارەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٦١٢ |
مردن | ١٦٤٠ |
پێش خۆی | موستەفای یەکەم |
دوای خۆی | ئیبراھیمی یەکەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | ئەحمەدی یەکەم |
دایک | ماھپەیکەر کۆسەم سوڵتان |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
دایخە
خەلافەتی گرتە دەست لە دوای لابردنی موستەفای مامی، و لەبەرئەوەی لە تەمەنێکی مناڵدا بوو، ئینکیشاری سەرەتا دەستیان بە سەردا گرت، یاخیبوونێک ڕوویدا لە بەغدا و خەلیفە سوپایەکی بۆ ناردن بەڵام سەفەوییەکان چوونە بەغداوە و دەستیان بە سەردا گرت، و لە دوای مردنی شا عەبباسی سەفەوی و جێگرتنەوەی بە کوڕە بچوکەکەی، عوسمانییەکان سوودیان لەو فرسەتە وەرگرت و گەمارۆی بەغدایان دا.