ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
مەکاڵی کاڕسن کەڵکن (لەدایکبووی ٢٦ی ئابی ١٩٨٠)[1][2] ئەکتەر، مۆسیقاژەن، خانەخوێیەکی تۆڕی ئەمریکییە. وەک ئەکتەرێکی منداڵ ناوبانگی دەرکردووە و بە ڕۆڵی کێڤن مەکاڵستەر ناسراوە لە فیلمەکانی کریسمەسی بەتەنیا لە ماڵەوە (١٩٩٠) و بەشی دووەمی بەتەنیا لە ماڵەوە ٢: لە نیویۆرک ونبووە (١٩٩٢). بۆ بەشی یەکەمی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلم و زنجیرەی موزیکی یان کۆمیدی.
مەکاڵی کەڵکن | |
---|---|
لەدایکبوون | مەکاڵی کاڕسن کەڵکن ٢٦ی ئابی ١٩٨٠ نیویۆرک سیتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون |
|
ھاوسەر | ڕەیچڵ مینەر (ھاوسەرگیری ١٩٩٨؛ ٢٠٠٢) |
یار |
|
باوان |
|
خزمەکان |
|
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٣–٢٠١٧ |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | bunnyears |
لەگەڵ زنجیرە فیلمی بەتەنیا لە ماڵەوەدا، کەڵکن ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی کچەکەم (١٩٩١)، کوڕە باشەکە (١٩٩٣)، گوێزشکێن (١٩٩٣)، ئاشتبوونەوە لەگەڵ باوکە (١٩٩٤)، پەیجماستەر (١٩٩٤) و ڕیچیی دەوڵەمەند (١٩٩٤). ئەو پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێم تی ڤی فیلم و خەڵاتی ھونەرمەندە گەنجەکان. لە بەرزیی ناوبانگیدا، بە باشترین ئەکتەری منداڵ دادەندرا لە دوای شێرلی تێمپڵەوە.[3] کەڵکن لە پلەی دووەم ھاتووە لە لیستی ڤی ئێچ وەن بۆ «١٠٠ باشترین ئەستێرە منداڵەکان» (لەدوای گاری کۆڵمەن)[4] و لە لیستی «٥٠ گەورەترین ئەستێرە منداڵەکان»ی ئی!دا دانراوە.[ژێدەر پێویستە]
لە ١٩٩٤دا، پشوویەکی لە نواندن وەرگرت، و لە ٢٠٠٣دا گەڕایەوە بە دەرکەوتنی وەک میوانێک لە پەخشی تەلەڤیزیۆنیی ویڵ و گرەیس و ڕۆڵێک لە فیلمی دڕندەی ئاھەنگ (٢٠٠٣). کتێبێکی ژیاننامەییی نووسی بە ناوی جوونیەر، کە لە ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە. لە ٢٠١٣دا، کەڵکن لەگەڵ چەند کەسێکدا باندی ڕۆکی کۆمێدیی دە پیتزا ئەندەرگراوندیان دانا، کە خۆی گۆرانیبێژ بوو. زنجیرە کۆنسێرتێکیان کرد لە ٢٠١٤دا، بە دەستپێکردن لە بڕوکلین لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦دا، کەڵکن ڕای گەیاند کە دە پیتزا ئەندەرگراوند جیا دەبنەوە و ئەلبومە تازەکەیان کۆتا بەرھەمیان دەبێت. کەڵکن ئێستا بڵاوکەرەوە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ماڵپەڕ و بەرنامەیەکی ڕادیۆییی گاڵتەیی و کۆمەڵایەتییە بە ناوی بەنی ئیەرز.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.