وزەی میکانیکی
ماتەوزە وجوڵەوزەیە بەستراوە بە شوێن و جوڵەی تەنێکی فیزیایی / From Wikipedia, the free encyclopedia
لەزانستە فیزیایەکاندا، وزەی میکانیکی سەرجەمی جووڵە وزە و ماتەوزەیە (وزەی شاراوە). ئەوە جووڵە وزەکەیە هاوبەشە لەگەڵ جووڵە و شوێنی تەنێک. بنچینەی پاراستنی وزەی میکانیکی ئەوە دەردەبڕێ کە لەنێو سیستەمێکی جیاکراوەدا کە تەنها دەخرێتە سەر هێزە پارێزراوەکان (conservative forces) ، وزە میکانیەکە نەگۆڕە. گەر تەنێک بەپێچەوانەی ئاراستەی کۆی وزە پارێزراوەکان بجوڵێت، ماتە وزەکە زیاد دەکات ؛ وە ئەگەر خێرایی(speed) تەنەکە بگۆڕێ ، ئەوا هەروەها جووڵە وزەکەشی دەگۆڕێ. لەهەموو سیستەمە ڕاستیەکاندا، هەرچۆنێک بێت، هێزە نەپارێزراوەکان (nonconservative forces) هەروەک هێزی لێکخشاندن، دەخرێتەڕوو ، بەڵام گەر هێزەکە بڕێکی پشتگوێ خرابوو، ئەوا وزە، میکانیەکەی دەگۆڕێ وە پاراستنەکەشی بەسوودە بەنزیکەیی. لە بەیەککداکەوتنی لاستیکیدا (elastic collision)، وزە میکانیەکە پارێزراوە، بەڵام لەبەیەککداکەوتنی نالاستیکی(inelastic collision) (ناجیڕی), هەندێ لە وزە میکانیکەکە دەگۆڕێ بۆ وزەی گەرمی. هاوهێزی نێوان وزەی میکانیکی ونبوو (بڵاوبونەوە) وە بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی، دۆزرایەوە لەلایەن جەیمس پرێسکۆت جووڵ(James Prescott Joule).
چەندین ئامێر بەکاردێن بۆ گۆڕینی وزەی میکانیکی بۆ شێوە وزەکانی تر یاخود پێکهێنانیان، وەک مۆتۆڕێکی کارەبایی کە وزەی کارەبایی دەگۆڕێ بۆ وزەی میکانیکی، بەرهەمهێنەری کارەبایی (مۆلیدە) وزەی میکانیکی دەگۆڕێ بۆ وزەی کارەبایی وە بزوێنەری گەرمی وزەی گەرمی دەگۆڕێ بۆ وزەی میکانیکی.