From Wikipedia, the free encyclopedia
وشترمر، ھێشترمە ، ( بە ئینگلیسی Ostrich )، ( بە عەرەبی: نعامە)، (بە فارسی: شترمرغ ) ، باڵندەیەکی نەفڕە، لە تیرەی وشترمران، خۆماڵی ئەفریقایە.
مل و لاقی وشترمر زۆر درێژە و دەتوانێ بە خێرایی 98کم لە کاتژمێردا ڕابکا. وشترمر گەورەترین باڵندەی جیھانە و باڵای تا ٢.٥ م. و کێشی تا١٧٠-١٤٠ کگ دەگات. ھێلکەی ئەم باڵندەیە ٢٠ سم و کێشەکەی ١.٥کگە. خۆراکی ئەم باڵندەیە دان و گیا و مێرووە. وشترمر بۆ بەرگری لە خۆی لاقە درێژەکانی بەکار دێنێ و لەقەیەکی دەتوانێ مرۆڤ یان شێرێک تەخت بکا. سالانه ئهم بالندهیه كێوێكانی 30 بۆ 40 هێلكه ئهكهن ئهوانهشی ماڵین 40 بۆ 50 هێلكه ئهكهن ههندێك جۆری رهسهنی ههیه نزیكهی 80 بۆ 100 هێلكه ئهكهنجووچکی ئەم باڵندەیە لە ٤٠ڕۆژدا سەر لە ھێلکە دەردێنێ و لە سێ و چوار ساڵاندا واڕۆکە دەبێت. ئەم باڵندەیە کۆمەڵژییە و لە گەڵ کەرکێوی و گامێشاندا بەسەر دەبات.
کێشی وشترمری ڕەگەزی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، نێر:١١٥ کگ. و مێ:١٠٠کگ. ، بڕێجار کێشی مێکانیان تا ١٥٦.٨ کگ.یش دەگات.
لە تافی پێگەیشتندا باڵای وشترمری نێر ٢ تا ٢.١ میتر ، بەڵام مێکانیان ١.٧ تا ٢ میتر ە.
وشترمرەکان ٤٠ تا٤٥ساڵ دەژین.
باڵندەی نێر لە کاتی جووتگیریدا بادەکاتە ملی و دەنەڕێنێ، بەڵام بێجگە لەم کاتپ باڵندەیەکی بێدەنگە.
وشترمر ڕۆژە نە ڕۆژێک ھێلکە دەکا و ھەر جارە ١٤ تا ٢١ ھێلکە دەخاتەوە.
ماڵاتی وشترمر بە ھۆی میتابولیسمی بەرزەوە، خێرا گەشە دەکەن و بە ھۆی تەمەنی درێژ و زاوزیچی زۆرەوە لە باری ئابوورییەوە گرنگی تایبەتیان ھەیە. ئەم ماڵاتە بەھۆی ڕێک کەوتن لە گەڵ بارودۆخی جۆراوجۆری کەش و ھەوا(لە ٣٠پلەک ژێر سفر تا ٥٠پلەک ژوور سفر) و کەم خەرج بوونی لە باری ڕاگرتن و دابەستنەوە، زۆر بەقازانجە.
وشترمر بەھۆی گەشەی زۆرەوە، پاش یەک مانگان، ڕۆژێ ٢٠سم. باڵا دەکا و لە تەمەنی یەک ساڵاندا بۆ کوشتار ئامادەیە.
٥جۆر وشترمر ناسراوە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.