ویکیپیدیا:دژایەتی خواستەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
دژایەتی خواستەکان' لە ویکیپیدیادا، ڕێکنەکەوتن و دژایەتییە لە نێوان ئامانجەکانی ویکیپیدیا بۆ بەرھەمھێنانی زانستنامەیەکی بێلایەن و بڕواپێکراو لەگەڵ ئامانجەکانی بەکارھێنەری نووسەری وتار. ھەرجۆرە بەشدارییەک کە بابەتەکەی بەھەرشێوە پەیوەندی ھەبێت بە بەکارھێنەرەوە، بە ئاسانی دەتوانی ببێتە ھۆی دژایەتی خواستەکان؛ وەک نووسین سەبارەت بە خۆ، کەسایەتیی، گرووپ یان ڕێکخراوەی پەیوەندیدار.
- کاتێ بەکارھێنەرێک ڕووبەڕووی دژایەتی خواستەکان دەبێتەوە، نێوان ڕێزلێنان لە ڕێبازەکانی ویکیپیدیا و پێشبردنی بابەتی دڵخوازی، بایەخ بە نووسراوەکەی دەدات و تا ڕادەیەکی زۆر دەکرێ دڵنیابین کە ھەر ئەوە دەبێتە ھۆی لادان لە یاساکانی ویکیپیدیا وەک بێلایەنانەبوون.
- کاتێک بەکارھێنەرێک لە بابەتێکدا تووشی دژایەتی خواستەکانە، دەستکاری وتارەکانی ئەو بابەتە بۆی قەدەغەیە چوونکا زۆر ئاسان ڕووبەڕووی کێشەی وەک لایەنگرانەبوونی وتار، نەپاراستنی مافە پارێزراوەکان و بەکارھێنانی ویکیپیدیا وەک ئەوەی نییە، دەبێت؛ ئەم کێشانە دەتوانێ ببێتە ھۆی بەربەستکرانی ھەژماری ئەو بەکارھێنەرە.
- بەکارھێنەران لەباتی دەستکاری بابەتەکانی پەیوەندیدار بە خۆیانەوە و ھاتنەئاڕای کێشەی دژایەتی خواستەکان، ھاندراون بۆ باسکردنی ڕوانگەکانیان لە پەڕەی بەکارھێنەری و پەڕەی لێدوانی خۆیاندا؛ بەم شێوە ڕای خۆیان سەبارەت بە بابەتەکە دەردەبڕن، ڕێز دەگرن لە یاساکانی ویکیپیدیا و بەکارھێنەرانی دیکەش بە چاوی ڕێزەوە لێی دەڕوانن. بەڵام ھەر ھەمان کردەوە ئەگەر لە وتارەکاندا بکرێت، بەکارھێنەرانی دیکە (کە ڕایەکی جیاوازیان ھەیە) بە توندی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن، یاسایەکی گرینگی ویکیپیدیا دەشکێت و ئەو بەکارھێنەرەش لەوانەیە تووشی بەربەستکران بێت.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |