ویکیپیدیا:تەواوی دەقی سەرچاوە سەرەکییەکان کۆپی مەکە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیا ماڵپەڕێکی ئاوێنە نییە بۆ سەرچاوە سەرەکییەکان. لە ویکیپیدیادا، ئەو دەقانەی لە ناوەرۆکی وتارەکاندا دادەنرێن پێویستە ڕەسەن بن و پەیوەندیدار بن.
- ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوە (کۆپی ڕایت) نەبوو لەسەر دەقێک، ئازادن لە بەکارھێنانی کورتەیەکی ئەو دەقە. بۆ نموونە گەر پارچەیەک ھۆنراوە بوو، دەتوانن کەمینەیەکی زیاد بکەن. بە ھەمان شێوە بۆ وتەکانیش. ئەو دەقانەی درێژترن باشترە بۆ ویکیسەرچاوە زیاد بکرێن.
- ئەگەر کارەکە مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە، ئەگەر لەتوانادا بوو خۆتی لێ لابدە، یانیش بە وریاییەوە دەقەکان دابنێرەوە. ھەمیشە دەقەکان بگۆڕە تا لە ڕەسەنەکان نەچن. وتەکان و ھۆنراوەکان نابێت بگۆڕدرێن.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: دەقی ماڵپەڕەکانی تر لەبەرمەگرەرەوە و لە ویکیپیدیا دایاننێیت، بە تایبەتی ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوەیان پارێزراوبوو. ویکیپیدیا ماڵپەڕێکی ئاوێنە نییە. |