ویکیپیدیا:نووسینی کوردی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆ یەکگرتووکردنی شێوازی نووسینی وتارەکان و ئاسانکردنەوەی کاری گەڕان و بەرگری لە دووبارەکاری، ویکیپیدیای کوردی چەند پێوەر و بڕیاری داناوە بۆ نووسینی کوردی. تکایە ھەر کەسێک دەیەوێت پەڕەکانی ویکیپیدیای کوردی دەستکاری بکات سەرەتا ئەم بڕیارانە بخوێنێتەوە و بە کاریان بێنێت.
- شێوەزار: لەم ویکیپیدیایەدا وتارەکان تەنیا بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی (سۆرانی) دەنووسرێن.
- ئەلفوبێ: لێرە دەقەکان تەنھا بە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی دەنووسرێن. ئەگەر دەقەکەت بە لاتینی نووسراوە دەتوانیت بەرنامەیەکی بگۆڕی ئەلفوبێ وەک پەڵک کوردینووس بە کار بێنیت.
- یوونیکۆد: لێرە دەقەکان تەنیا لە سەر بنەمای یوونیکۆد دەنووسرێن بۆ ئەوەی کە لە ھەموو سیستەمەکانی جیھان بە یەک شێوە ببینرێن. ئەگەر دەقەکەت بە فۆنتە ناستانداردەکان وەک فۆنتەکانی عەلی نووسراوە دەبێت پێش ئەوەی بیخەیتە نێو ویکیپیدیا، بەرنامەیەکی بگۆڕی فۆنت بۆ یونیکۆد وەک پەڵک کوردینووس بە کار بێنیت.
- فۆنت: پێویستە فۆنتێکی باش کە ھەموو پیتەکانی کوردی بە باشی نیشان بدات لە سەر سیستەمەکەت دامەزرابێت. ئێستا فۆنتی تەھۆما (وەشانی ٥ و سەرتر کە لە ویندۆزی ڤیستا و سەرتردا ھەیە) فۆنتی سەرەکیی ویکیپیدیایە. لە سیستەمی ئەندرۆیددا فۆنتی Droid Naskh ھیچ کێشەیەکی نییە بۆ ویکیپیدیا.
- ڕێنووس: کەڵک لە ڕێنووسی یەکگرتوو وەر دەگرین. بۆ زانیاری زیاتر: ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی
- خاڵبەندی: ڕێساکانی بەکارھێنانی خاڵبندی لە ویکیپیدیا:خاڵبەندی شیکراونەتەوە.
- ژمارەکان: بە گرووپی ژمارە عەرەبییەکان دەنووسرێن: ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩ (ژمارە فارسییەکان:
۰۱۲۳۴۵۶۷۸۹و ژمارە لاتینەکان0123456789بە کار نابرێن)
ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |