ویکیپیدیا:ڕێساکانی پەڕەی وتووێژ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئامانجی لاپەڕەی لێدوانی ویکیپیدیا پێکھێنانی شوێنێکە بۆ وتووێژ و لێدوان سەبارەت بە وتاری پەیوەندیدار. لاپەڕەی لێدوانی وتارەکان بە ھێچ شێوە نابێ بۆ دەربڕینی بیر و ڕای تاکەکەسی بەکار بێت.
![]() | ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
لە بەنرخترین شتەکان لە لاپەڕەکانی لێدوان، پەیوەندیکردنی بەکارھێنەران پێکەوە و ڕێز گرتن لە یەکترینە. ئەو لیستەی خوارەوە بۆ یارمەتی بەکارھێنەرانە تا ھەرچی باشتر بەشداری لاپەڕەکانی لێدوان بکەن.