پارانۆیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
پارانۆیا (بە ئینگلیزی: Paranoia، ئاوەڵناو: پارانۆیی یان پارانۆید - بە ئینگلیزی: paranoid) سیستمێکی بیرکردنەوەیە کە کاریگەرە بە دڵەڕاوکێ و ترس، زۆربەی کات تاڕادەی نائاوەزمەندی (ناعەقڵانییەت) و وڕیمە. بیرکردنەوەی پارانۆیی یان پارانۆید زۆربەی کات بیروباوەڕی چەوساندنەوەیی یان پلانی ھێنی لەخۆی دەگرێت دەربارەی ھەڕەشەیەکی ھەستپێکراو لەسەر خوود (بۆ نموونە: ھەموو کەس ئەیەوێت من لەناوبەرێت). پارانۆیا جیاوازە لە فۆبیا، کە جۆرێکی ترە لە ترسی نائاوەزمەند بەڵام زۆربەی کات بەبێ سەرزەنشتکاریی کۆتایی دێت. بەھەڵە تۆمەتبارکردن و بێ متمانەیی گشتیی بە دەوروبەر زۆربەی کات پەیوەندیدارە بە پارانۆیاوە. بۆ نموونە، ڕووداوێک کە زۆرینە خەڵک وا تێدەگەن کە بە ڕێکەوتە ڕووی داوە، کەسێکی پارانۆید دەشێت وا تێبگات کە بە مەبەست ڕووی داوە.