پاندای کونگ فو ٣ (بە ئینگلیزی Kung Fu Panda 3) ئەنیمەیشنێکی ئەمریکی-چینی، ئاکشن و کۆمێدییە.

زانیاریی خێرا دەرھێنەر, بەرھەمھێنەر ...
Kung Pu Panda 3
پاندای کونگ فو ٣
Thumb
دەرھێنەرجێنیفەر یو نێڵسن
ئەلێساندرۆ کارلۆنی
بەرھەمھێنەرمێلیسا کۆب
نووسینجۆناثان ئەیبل
گلێن بەرجەر
کاستجاک بلاک
بڕایان کرانستن
ئەنجلینا جۆولی
جاکی چان

جەی کەی سیمەنس
مۆسیقاھانس زیمەر
ستۆدیۆ(کان)دریم وۆرکس ئەنیمەیشن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
ماوەی فیلم١٢٢خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٤٠ ملیۆن دۆلار
دایخە

بەرھەمھاتووە لەلایەن ستۆدیۆکانی دریمۆرکس و بڵاودەکرێتەوە لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی بیستەم. ئەنیمەیشنەکە دەرھێنراوە لەلایەن جێنیفەر یو نێلسن و ئەلێساندرۆ کارلۆنییەوە، و سیناریۆکەشی نووسراوە لەلایەن جۆناثان ئەیبل و گلێن بەرگەر. ئەنیمەیشنەکە تەواوکەری بەشی دووەمی زنجیرە فیلمەکەیە کە پێشتر لە ٢٠١١ دەرچووبوو. ھەروەھا ئەکتەران جاک بلاک، ئەنجلینا جۆولی، بڕایان کرانستن، جاکی چان، دەستن ھۆفمان، سێث ڕۆگان، لوسی لو، دەیڤد کرۆس، و جەی کەی سیمەنسە. وابڕیاریشە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بکەوێتە سینەماکەوە.

چیڕۆک

لەم بەشەدا پۆ باوکی ڕاستەقینەی خۆی دەبینێتەوە و لەگەڵی گەشت دەکات بەرەو پەناگەیەکی نھێنی پانداکان، کە تێیدا پۆ ناتوانێ خۆی لەوێدا بگونجێ. پۆ لەوێ بە مێی مێی ئاشنا دەبێ کە پاندایەکی ھۆگرە مێیە، ھەروەھا بەپێی ڕێکەوتنێک لە منداڵییەوە وا دانراوە کە شوو بە پۆ بکات. لەلایەکی تریشەوە شەڕانگێزێک بەناوی کای دەست دەکات بە دزینی تواناکانی مامۆستا بەزێندراوەکانی کونگ فوی چین و بۆخۆیانی دەبات، بەمشێوەیەش پۆ دەبێ تەواوی پانداکان ئامادە بکات و ڕووبەرووی ئەو ھێزە خراپانە ببێتەوە کە دێنە بەرامبەریان.

ئەکتەران و دەنگەکانیان

  • جاک بلاک لە دەنگی پۆ
  • ئەنجلینا جۆولی لەدەنگی پڵنگ (تایگرس)
  • دەستن ھۆفمان لەدەنگی ماستەر شیفو
  • بڕایان کرانستن لەدەنگی لی شان، باوکی ڕاستەقینەی پۆ، کە بۆیەکەمجارە دەردەکەوێ.
  • جاکی چان لەدەنگی مەیموون
  • سێث ڕۆگان لەدەنگی مانتیس
  • لوسی لو لەدەنگی مار (ڤایپەر)
  • دەیڤد کرۆس لەدەنگی کڕەین
  • کەیت ھەدسن لەدەنگی مێی مێی
  • جەی کەی سیمەنس لەدەنگی کای
  • جەیمس ھۆنگ لەدەنگی بەڕێز پینگ
  • ڕاندال دوک کیم لەدەنگی ئۆگوای
  • ستیل گاگنۆن لەدەنگی باو

یاری ڤیدیۆیی

یاری تایبەت بە فیلمەکە بەناوی (Kung Fu Panda: Showdown of Legendary Legends) لە مانگی ١١ی ٢٠١٥ دەردەچێ بۆ ھەریەکە لە کۆمپیوتەر، ئێکس بۆکس ٣٦٠، پلەی ستەیشن ٣ و ٤، ھەروەھا ئێکس بۆکس وەنیش. یارییەکە گشت کارەکتەرەکانی ھەرسێ بەشی فیلمەکەی تیا دەبێ کە دەتوانی یارییان پێ بکەیت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.