From Wikipedia, the free encyclopedia
پیاز یا پیواز ئەو ڕوەکەیە کە بەشێکی دەکەوێتە ژێر زەوی و بەشەکەی تریشی دەکەوێتە سەر زەوی وە هەروەها سوود لە هەردوو بەشەکەی وەردەگیرێت.
پیاز لە خێزانی سیر و قورەدەو، خلیسكەو شەلۆتە، زیاتر لە ٦٠٠ جۆری بەهارەتی جیاواز هەیە لە ئەوروپا، ئەمریكا، شیمالی ئەفریقا لەگەڵ ئاسیا بۆ زانیاری هەندێك لە دارو درەختەكان و سەوزە بەكاردێت بۆ ئەوەی بكرێتە ناو خواردنەوە بۆ ئەوەی تامی خۆش بكەت، بەڵام بیرت نەچێت زیاتر لە ١١٩ دەرمان لە نەبات دروست ئەكرێن و پاشان دێتە دەرمان خانەكان و نەخۆشخانەكان بۆ ئەوەی خەڵكی پێ چارەسەر بكرێت، ئەوەی كە زۆر گرنگە ئەمەوێت بەسی بكەم لە پیازە كاریگاریەكی زۆر باشی هەیە بۆ دژبە هەندێك لە میكرۆبەهەرگیز گرنگی مەده بەوەی به هۆی پیازەوه فرمێسک لە چاو بێتە خوارێ، پیاز چونکە لایەنگرێکی نایابە که له دژی نه خوشیه کان دەجەنگێت، ئەندامیکی باشە له خێزانی رووەکە سپیەکان، بەشێوەیەکی زۆر خێرا سوده تەندروستیەکانی بەتۆ دەبەخشێت له کاتێکدا تامێکی خۆشیش به خواردنەکەت دەبەخشێت.
سودە سەرسورهێنەرەکانی پیاز:
1-ئەو مادده کیمیاییە رووەکیەی که له پیازداهەیە ئەرک و سودی فیتامین c لە لەشدا رێکدەخات، بەم شێوەیه بەرگریت دەداتێ دژی نه خوشیەکان.
2-پیاز پیکهاتووه له "کرومیوم" که یارمه تی رێکخستنی شەکر دەدات له خویندا.
3-بۆ ماوەی سەدەیەکه پیاز بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و پاکبوونەوه له ژەهراوی بوون.
4-پیازی کال (نه کولاو) یارمەتی دروستبوونی کۆلیسترولی (HDL ) ده دات که کولیسترولێکی بەسودە، بەم شێوەیەش دڵت به شێوەیەکی تەندروست دەمێنێتەوە.
5-پێکهاتەیەکی بەهێز له پیازدا هەیە، که بلورێکی ره نگ زەرده، بەوه ناسراوه که رووبەرووی گەشەکردنی نەخۆشی شیرپەنجه دەبێتەوە.
6-گیراوەی پیاز چارەسەرێکی باشه بۆ شوێنی ئازار و سوتانەوە و هەستیاری پێست ناهێڵێت. 7-پیاز رێگری دەکات له مەترسەکانی گەشەکردنی برینی ناوسک.
8-پیازی سه وز واتا پیازی تازە چەکەرە کردوو دەوڵەمەندە به فیتامین A هەر بۆیە پێویستە زۆر بخورێت.
سه رچاوه: Care2 ان وەك Bacillus, Salmonella, E,coli
ماڵپەری خەلک ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پیاز تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.