چەکێكی کۆمەڵکوژ From Wikipedia, the free encyclopedia
چەکی ناوکی (بە ئینگلیزی: Nuclear Weapon) چەکێکی وێرانکەری زۆر بەھێزە کە لە ئەنجامی کارلێکی گەردیلەیییەوە پەیدا دەبێت و تیشکی کوژەر و مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە، ھێزی ئەم چەکە لە یەکگرتنی گەردیلەکان و جێگۆڕکێی بارگەی موجەبەوە سەرچاوە دەگرێت و دەرەنجامی ئەم کردارەش چەکێکی ئێجگار مەترسیدار دروس دەبێت کە ھێزی بۆمبایەکی بچووکی ناوکی سەدان جار گەورەتر دەبێت لە ھێزی گەورەترین بۆمبای ئاسایی (بارووتی)، بە شێوەیەک کە تەنیا یەک بۆمبای ناوکی توانای تەخت کردنی شارێکی گەورەی ھەیە وەکوو ئەو بۆمبایەی کە لە شاری ھیرۆشیمای ژاپۆنی تەقییەوە و بووە ھۆی وێرانکردنی یەکجاری شارەکە، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە کە چەکی ناوکی بە یەکێک لە چەکە کۆمەڵکوژەکان دادەنرێت و ھەموو وڵاتێک بە مەبەستی خۆپڕچەک کردن و بەھێز کردنی پێگەکەی ھەوڵی بەدەست ھێنانی دەدات. چەکی ناوەکی دە گەڕیانی شەڕی سارد دا، تیۆری واپرینگێنی لێکەوتەوە.
چەکی ناوکی | |
---|---|
لقی | چەکی کۆکوژ، nuclear explosive |
بیرۆکەی ئەم چەکە دەگەڕێتەوە بۆ زانای بلیمەتی ئەڵمانی ئەلبەرت ئاینشتاین کە لە ساڵی ١٩٣٩ەوە ئەم بیرۆکەیەی بۆ ھات و بەیارمەتی دەستەیەک لە زاناکانی ئەو سەردەمە توانیان لە ساڵی ١٩٤٥ چەکەکە بەرھەم بھێنن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.