کاربۆھیدرات یان کاربۆھایدراتەکان (بە ئینگلیزی: Carbohydrates) ئاوێتەی ئەندامین لە کاربۆن و ھایدرۆجین و ئۆکسجین پێک دێن بە ڕێژەی دوو گەردیلەی ھایدرۆجین بۆ یەک گەردیلەی ئۆکسجین، بەڵام ژمارەی گەردیلەکانی کاربۆن لە کاربۆھایدریتەکاندا جیاوازە.
پۆلێنکردنی کاربۆهایدریتەکان
کاربۆهایدریتەکان بەپێی پێکهاتەیان پۆلێندەکرێن بۆ سێ جۆر:
تاکە شەکرەکان
بەیەکی پێکهاتنی "کاربۆهایدرات"دەڵێن"' تاکە شەکرەکان"'، کە ساکارترین جۆری کاربۆهیدرەیتن وەک شەکرەکانی ڕایبۆز و گلوکۆز و فرەکتۆز و گالاکتۆز هتد... .
جوتە شەکرەکان
لە دوو تاکە شەکر پێکهاتوون وەک:
سوکەرۆز: لە گلوکۆز و فرەکتۆز پێکاتووە.
لاکتۆز : لە گلوکۆز و گالاکتۆز پێکهاتووە.
مالتۆز : لە گلوکۆز و گلوکۆز پێکهاتووە.
فرە شەکرەکان
ئەوانە پێکهاتەی ئاڵۆزن، لە ژمارەیەکی زۆر شەکر پێکاتوون، بە زۆری لە ئاودا ناتوێنەوە وەک نیشاستە و گلایکۆلۆجین و سلیلۆز.
سەرچاوە
بنەماکانی فسیۆلۆژی مرۆڤ، ئەکرەم قەرەداغی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاربۆھیدرات تێدایە. |
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.