کاریبی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاریبی (بە ئینگلیزی: Caribbean)، ناوی ناوچەیکی جوگرافیاییە لە جیھانی نوێدا، پێک دێت لە دەریای کاریبی و دوورگەکانی و ناوچەکانی دەوروپشتی، ناوچەکە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای ناوەڕاست و باکوور و ڕۆژاوای ئەمریکای باشوور.
لە کاریبیدا نزیکەی ٧،٠٠٠ دوورگە ھەیە، دوورگەی ھیندی ڕۆژاوایی پێک دێت لە دوورگەی ئەنتیڵی گەورە و دوورگەی ئنتیڵی بچووک لەگەڵ باھاماس، لە ڕووی جیۆسیاسیەوە دوورگەی ھیندی ڕۆژاوایی (بە مانایەکی تر؛ ناوچەی کاریبی) لەسەر ئەمریکای باکوور دادەنرێت و دابەش دەبێت بۆ ٢٨ بەش لە نێویاندا دەوڵەتی سەربەخۆ ھەیە و ئەوانی تر سەر بە ئەورووپا و ئەمریکان، لە ساڵی ١٩٥٨ دەوڵەتێک دامەزرا بە ناوی یەکێتی دوورگەکانی ھیندی ڕۆژاوایی کە لە ساڵی ١٩٦٢ ھەڵوەشایەوە، و ئەم یەکێتیە لە ١٠ دەوڵەت پێک ھاتبوو کە بە ئینگلیزی ئەدوێن لە کاریبیدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاریبی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.