From Wikipedia, the free encyclopedia
کازابلانکا فیلمێکی ١٩٤٢ی ئەمریکییە لەجۆری ڕۆمانسی و دراما. لەلایەن مایکڵ کورتیزەوە کاری دەرھێنانی بۆکراوە. چیڕۆکی فیلمەکە لەشانۆی ھەمووان دێن بۆ لای ڕیک (Everybody Comes to Rick's)ەوە وەرگیراوە. ھەریەکە لە ھەمفێری بۆگارت وە ئنگرید بێرگمان ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەگێڕن. ھەروەھا پاوڵ ھێنرێد، کلاودی ڕەینز، کۆنارد ڤیدت، سیدنی گرینستریت وە پیتەر لۆر لەفیلمەکە دەرکەوتوون. فیلمەکە لەمیانەی شەڕی جیھانیی دووەمە، فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر پیاوێکی ئەمریکی دوورخراوە لەوڵاتەکەی دەکات کەدەبێت لەنێوان خۆشەویستی بۆ کچەدۆستەکەی وە یارمەتیدانی ئەو کچە و مێردەکەی ھەڵبژێرێت کە سەرکردەیە بە ڕەگەزننامەی چێکییەوە و پێویستی بەدەربازبوونە لەشاری کازابلانکا کە ئەوشارە لەلایەن دەسەڵاتی فەڕەنسای ڤیشییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
کازابلانکا | |
---|---|
دەرھێنەر | مایکڵ کورتیز |
بەرھەمھێنەر | ھال بی والیز |
شانۆنامە |
|
لەسەر بنەمای | Everybody Comes to Rick's لە لایەن مورای بێرنێت خوان ئەلیسۆن |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ماکس ستینەر |
وێنەگری سینەمایی | ئارتور ئدیسۆن |
مۆنتاژ | ئۆین مارکس |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | وارنەر برۆس. فێرست ناشیۆنال پیکچەرز |
بڵاوکردنەوە | وارنەر برۆس. پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٢ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٨٧٨٫٠٠٠ |
داھات | $٣٫٧ میلیۆن (نمایشی سەرەتایی لەئەمریکا) |
فیلمەکە خەڵاتی باشترین فیلمی لە ئەکادیمیای ئۆسکار بردەوە لەپاڵ ئەوەش کورتیز خەڵاتی باشترین دەرھێنەر بەدەستھێنا، ئەمەو جگە لەوەی فیلمەکە خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراوی بەدەستھێنا.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کازابلانکا (فیلم) تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.