کوند : کوندەبوو، کونه بوو، کوندەبەبوو، بایەقۆش، بادەقۆش، بوو، بو، بوم، کوندەبەبی، کەپوو، کەڵکەڵەوانی، بایەقوش، باوەقوش

Thumb
کوند
Thumb

( بەفارسی: جغد )، ( بە لاتین:Strigiformes)، ( بە عەرەبی: بومیات )

تۆرەمە باڵندەیەکی ڕاوکەرن، ھێزی بیسایی و بینایی زۆر بەھێزیان ھەیە، لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا بێجگە جەمسەری باشوور دەژین.

ئەم باڵندانە زۆرتر شەوگەڕن و ڕاوەمشک دەکەن. لە قەڵشتی دار و کەلاواندا ھێلانە دەکەن. ھێلکەی کوند لە چەن ڕۆژدا پێ دەگا و جوچکەی سەرھەڵدێنێ.

ئەم باڵندانە بە ڕۆژ خۆیان ھاوڕەنگی دەوروبەریان دەکەن تا بە ئاسوودەیی وچان بدەن.

لە وڵاتی ئێمەدا پتر لە ١١ جۆر کوند بەدی دەکرێ، کە بریتین لە:

  • کوندە پشیلە
  • کوندە ڕۆماڵ
  • کوندە زێڕە
  • کوندە زێوە
  • کوندە سپی
  • کوندە شەخسە
  • کوندە شەخسەی خاڵخاڵ
  • کوندە گایە
  • کوندە قوتە
  • تاق تاق
  • تاق تاقی بۆر

بینایی و بیسایی

چاوەکانی کوند گەورە و بەرەوپێشە، بەم ھۆیەوە دەتوانێ روانینی دووچاوی ھەبێ و دووری و نزیکی مەوداکان ببینێ. چاوی کوند زۆر ھەستیارە و لەبەر گەورەیی دەتوانێ تەنانەت لە تاریکیشدا ببینێت.

چاوەکانی کوند بە کاسولکەەو چەسپاون و ناتونێ بیانگێڕێ، ھەر بۆیە سەروملی دەگێڕێ.

ھێزی بیسایی لە کوندا بەھێز و ھەستیارە.


سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.