هه‌ڵوه‌رینی خانه‌ی مردووی پێست به شێوه‌ی پووله‌كه‌ی سپی From Wikipedia, the free encyclopedia
کڕێش یان تۆشكه حاڵه‌تێكی پێسته كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تووشی پێستی سه‌ر ده‌بێت.[1] نیشانه‌كانی بریتین له هه‌ڵوه‌رینی توێژاڵی یان خانه مردووه‌كانی پێستی سه‌ر و خورشتێكی كه‌م یان مامناوه‌ند. ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه خراپتر بوو ئه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌لئاوسانی پێست (seborrhoeic dermatitis).[1]
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
لەوانەیە ڕێژەی بەکارھێنانی بەستەرە دەرەکییەکان لەم وتارەدا دژی سیاسەت و ڕێساکان بێت. |
هۆكاره‌كه‌ی تا ئێستا نادیاره به‌ڵام وا باوه‌ڕده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كۆلكه‌ی بۆماوه‌یی و ژینگه‌یی بگرێته‌وه.[1] به‌هۆی كه‌می دروستی و خاوێنی نییه. له‌وانه‌یه له وه‌رزی زستان خراپتر ببێت.[2] هۆكاری بنچینه‌یی و چۆنییه‌تی ڕوودانی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌كردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری خانه‌كانی پێست.[3] ده‌ست نیشانكردنی حاڵه‌ته‌كه (به ئینگلیزی: diagnosis) پاش به دیار كه‌وتنی نیشانه‌كان ده‌كرێت.[1]
هیچ چاره‌سه‌رێكی زانراو نییه بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر بكات،[4] به‌ڵام ده‌توانرێت هه‌ندێك ده‌رمان یان كرێمی دژه كه‌ڕوویی (به ئینگلیزی: Antifungal Medication) به‌كاربهێنرێت بۆ باشتركردنی حاڵه‌ته‌كه.[1] تۆشكه تووشی نزیكه‌ی له سه‌دا په‌نجای پێگه‌یشتوان ده‌بێت، نێرینه زیاتر له مێیینه توشی تۆشكه ده‌بن.[1] زیاتر له‌پاش باڵغبوون و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ئه‌و حاڵه‌ته به دیار ده‌كه‌وێت و بڕه بڕه رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه تا پاش ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵی.[1]
نیشانه‌كانی تۆشكه بریتین له خورانی پێستی سه‌ر و هه‌ڵوه‌رینی خانه مردووه‌كانی پێستی سه‌ر شێوه‌ی پروشه‌ی ورد و سپی.[5] په‌ڵه‌ی سوور، هه‌ندێك ناوچه‌ی چه‌ور له‌سه‌ر پێست و هه‌ستكردن به قدیلانه له‌سه‌ر پێست هه‌ندێكیترن له نیشانه‌كان.[6]
له كاتێكدا كه چینه‌كانی پێست خۆیان ده‌گۆڕن یان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن له‌گه‌ڵ خانه‌ی نوێ، خانه كۆنه‌كان پاڵیان پێوه‌ده‌نرێت بۆ ده‌ره‌وه و به‌شی سه‌ره‌وه‌ى پێست كه له‌وێدا ده‌مرن و هه‌ڵده‌وه‌رێن وه‌كو پروشه یان كلۆی به‌فر. بۆ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئه‌و توێژاڵانه‌ی پێست زۆر بچووكن تا ببینرێن. هه‌رچۆنێك بێت هه‌ندێك بارودۆخ واده‌كات كه ئه‌و ئاڵوگۆڕییه‌ی خانه‌كان نائاساییانه خێرابێت. خۆی له خۆیدا ئه‌و ئاڵوگۆرییه (پێڕاگه‌یشتن و هه‌ڵوه‌رینی خانه‌كان) له ماوه‌ی مانگێكدا ڕووده‌دات به‌ڵام وا گریمانه ده‌كرێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆشكه‌یان هه‌یه، خانه‌كان له ماوه‌ی ٢–٧ ڕۆژ ئاڵوگۆڕییه‌كه بكه‌ن. له ئه‌نجامدا، ئه‌و خانه مردووانه‌ی پێست به شێوه‌ی تۆپه‌ڵێكی گه‌وره و چه‌ور هه‌ڵده‌وه‌رن وه‌كو كڵۆی سپی یان خۆڵه‌مێشی له‌سه‌ر پێستی سه‌ر، پرچ، جل و به‌رگ ده‌رده‌كه‌ون.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌نجامی دروستبوونی تۆشكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ كۆلكه یان هۆكار:
به پێی توه‌ژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی ٢٠١٦، به‌كتریا (Propionibacterium و Staphylococcus به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی) گرینگتره له كه‌ڕوو بۆ دروستبوونی تۆشكه. ئاماده‌بوونی به‌كتریاش له ژێر كاریگه‌ری بڕی ئاو و چه‌وری پێستبوو.[13]
چاره‌سه‌ره دژه كه‌ڕووییه‌كان وه‌كو (ketoconazole, Zinc pyrithione, Selenium disulfide) كاریگه‌ر بوونه.[14] وا دیاره Ketoconazole كاریگه‌ریه‌كی درێژخایه‌نتری هه‌یه.[15]
Ciclopirox زۆر به‌كاردێت وه‌كو دژه تۆشكه له زۆربه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا.[16]
واده‌كات كه هه‌ڵوه‌رینی خانه‌كان له چینی سه‌ر سه‌ره‌وه‌ی پێست ڕووبدات و گه‌شه‌كردنی خانه نوێیه‌كان هێواش ده‌كاته‌وه.[17]
تۆشكه تووشی نزیكه‌ی له سه‌دا (٥٠)ی پێگه‌یشتووه‌كان ده‌بێت.[18]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.