ئاسیا
کیشوەر / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە. ئەم وشکانییە ٨٬٦٪ی گشت ڕووبەری زەوینی (یان ٢٩٬٩٪ی گشت ڕووبەری وشکانی) داپۆشیوە، و ٦٠ لە سەدی ئاپۆرەی مرۆیی پێکدێنێت. ئاسیا لە نیوەگۆکانی ڕۆژھەڵات و باکووردا ھەڵکەوتووە گەورەتترین وڵات لە ئاسیا بە پلەی یەکەم دێ (رووسیا) پلەی دووەم (چین).
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ڕووبەر | ٤٤٬٥٧٩٬٠٠٠ کم² (١٧٬٢١٢٬٠٠٠ میل)[1] |
---|---|
چڕی دانیشتووان | ٨٧/کم² |
وڵاتەکان | ٤٨ |
زمانەکان | زمانەکانی ئاسیا |
کاتی ناوچەیی | UTC+2 بۆ UTC+12 |
[م 1]سیفەتە گشتییەکانی کیشوەری ئاسیا ==
- کیشوەری ئاسیا لە گشت کیشوەرەکانی تر گەورەترە ھەمووشی دەکەوێتە بەشی باکووری ھێڵی یەکسانییەوە، بەڵام دوورگەکانی باشوور وەک (بورلینوم – سلیبس – سۆمەترە) ھێڵی یەکسانی بە ناوەڕاستیان دا تێپەڕ دەکات، ژمارەیەکی زۆریش لە دوورگەکانی وەکو (جاوە، تیموور، فلۆراس) دەکەونە باشووری ھێڵی یەکسانەوە.
- لە ھەموو لایەکەوە دەگات بە ناوچەکانی جیھان لە ڕێگای ئۆقیانووس و دەیاکانەوە جگە لە لای ڕۆژاوای نەبێت کە بە ڕێگای چیاکانی ئۆراڵ بە ئەورووپا دەگات کە زۆربەی جوگرافیاناسان بە بەربەستی سروشتی دانانێن.
- لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازییەکی زۆر گەورە ھەیە لە چڕی دانیشتووان دا کە چڕی دانیشتووانی لە ھەموو ناوچەکانی تری زەوی زیاترە، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی دۆڵی ڕووبارەکان دا و لە باشووری ڕۆژھەڵاتی و ئەو ناوچانەی کە ئاوێکی زۆرو خاکێکی بەپیتیان ھەیە.
- بە کیشوەری ئاسیا دەڵێن کیشوەری پێچەوانەکان لە ڕووی بارودۆخی سروشتی و ئادەمی یەوە. بەرزترین لوتکە چیای جیھان لەسەر زنجیرە چیاکانی ھیمالایەیە کە لوتکەی (ئەڤەرێست) ە و تەخترین ناوچەی کیشوەرەکەش وەک چاڵایییەکانی ئوردن. لە بارەی ئاووھەواشەوە ساردترین ناوچەکانی جیھان کەوتووەتە باکووری کیشوەرەکە لەگەڵ دەرکەوتنی ناوچەیەکی گەرم و باراناوی بە درێژایی چوار وەرزی ساڵ وەکو ناوچەکانی ھێڵی یەکسانی، ھەروەھا لە ڕووی ڕوەکی سروشتییەوە لە دارستانە چڕوپڕەکان بۆ ناوچەی وشک و بێ ڕوەک.
٥- لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازییەکی زۆری شارستانییەتی مرۆڤایەتی بەدی دەکرێت. زیاتر لە ھەموو کیشوەرەکانی تری جیھان ئەمەش چ لە بواری کۆمەڵایەتی و ئایینی و زمانەوانی بێت یان لە بارەی سروشتی دا وەکو خاک یان لە بارەی بەرزو نزمی ڕووی ھەواوە بێت. لە باشووری ڕۆژئاوای دا نەتەوەکانی وەکو (کورد، عەرەب، تورک، فارس) بەربڵاون لەگەڵ کەمایەتییەکانی تری وەکو (ئەرمەن، ئەزەری) ھەروەھا لە ھیندستان و پاکستان دا کۆمەڵە مرۆڤێکی تری جیاواز لە ڕووی ڕوخسارەوە وەکو (بەنجانی، سیخ، بەنفالی، مەغۆلی) ھەن و لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دا بڵاون، ھەروەھا لە ڕووی ئایینشەوە جیاوازییەکی بەچاو ھەیە وەکو (ئایینی پیرۆزی ئیسلام) کە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژئاوای کیشوەرەکە نیشتەجێن، کە (٢٠٪) ژمارەی دانیشتووانی ئاسیا پێک دەھێنن ھەروەھا لە پاکستان و ئیندۆنیزیا. و ئایینی مووسییەکان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەرەکە بڵاوە، ھەر یەک لە (بۆرما، تایلەند، ژاپۆن، کۆریای باکوور و کۆریای باشوور) ھەروەھا ئایینی مسیحییەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای باشووری کیشوەرەکە بڵاون.