![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/65/Fixed_gulf_map.png/640px-Fixed_gulf_map.png&w=640&q=50)
کەنداوی مەکسیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەنداوی مەکسیک (بە ئیسپانی: Golfo de México) کەنداوێکی گەورەیە لە ئوقیانووسی ئاتلانتیک، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باکووروە بە ڕووبەری نزیکەی ١/٦ میلیۆن کم٢. ئەم کەنداوە لە باکوور و باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان (ویلایەتەکانی فلۆریدا، ئالاباما، میسیسیپی، لویزیانا، تێکساس)، لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ مەکسیک و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کووبا ھاوسنوورە. ھەروەھا ئوقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای کاریبییش دەگرێتەوە. لە باکوور و ڕۆژاوای کنارێنی ئەم کەنداوە نەوت ھەیە. تۆفانیش بە فراوانی لەم ناوچەیەدا ھەیە، بۆ نموونە تۆفانی کاترینا و تۆفانی ریتا لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. پیشەی ماسیگری لەم کەنداوەدا زۆرە ئەگەرچی ٦، ٤٠٠ کیلۆمەتر لەم کەنداوە ئۆکسجینی پێویست بۆ ژیانی ناو دەریایەی نییە.[1][2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/65/Fixed_gulf_map.png/640px-Fixed_gulf_map.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/5f/15-07-14-Yucatan-%C3%96lfelder-RalfR-WMA_0481.jpg/640px-15-07-14-Yucatan-%C3%96lfelder-RalfR-WMA_0481.jpg)