مۆسیقایەک کە زۆرجار ڕاپی لەگەڵ دەوترێت From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیپ ھۆپ یان مۆسیقای ڕاپ (بە ئینگلیزی: Hip hop) کە یەکێکە لە جۆرەکانی مۆسیقا و چاند لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و مۆسیقایەکی بەناوبانگە کە لەلایەن ئەمریکییە ئەفریقییەکان و ئەمریکییە لاتینییەکان پەرەی پێدراوە.[1] [2] [3] بە جووڵانەوەیەکی چاندی ڕەشپێستەکان یان ئەمریکییە ئەفریقییەکان دادەنرێت.
مۆسیقای ھیپ ھۆپ | |
---|---|
لقی | میوزیکا گەلێری |
بەشێکە لە | ھیپ ھۆپ |
دامەزران | ١١ی ئابی ١٩٧٣ |
ناو بە زمانی فەرمی | Hip hop music |
کەسێکی دیار | DJ Kool Herc، Afrika Bambaataa، Grandmaster Flash |
لەسەر بنچینەی | African-American music |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێبەجێکار | hip hop musician |
ھیپ ھۆپ لە ساڵی ١٩٧٠ ەوە لە نیویۆرک سەریھەڵدا، بە تایبەتی لە گەڕەکی برۆنکس، و تەنیا لە ساڵی ١٩٧٩ ناسرا بەھۆی بەربەستی ھەژاری کە یارمەتیدەر نەبوو لە بڵاوبوونەوەی ئەم چاندە بە خێرایی چونکە وەک وەڵامی بوو بۆ ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە تووشی بوون و وەک گوزارشتێک لە خۆدەربڕین لە بەرامبەر کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ھەژاری و بێکاری و ڕەگەزپەرستی و نادادپەروەری، تا دواتر بوو بە چاند و ھونەرێکی سەربەخۆ.
پاتەرسۆن، پرۆفیسۆری چالاکی مۆسیقای ھیپ ھۆپ دەڵێت: «چاندی ھیپ ھۆپ وەڵامێکە بۆ ئەو نادادپەروەری و ڕەگەزپەرستییەی کە ڕەشپێستەکان لە کەسانی سپی پێستەوە تووشی بوون و ھەروەھا ڕژێمێکی پەیوەندییە لەنێوان ڕەشپێستەکان لە سەرانسەری ئەمریکادا».
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.