ھەواڵەکان (بە ئینگلیزی: News) پوختە زانیارییەکە لەسەر بابەتێک لە بواری سیاسی و وەرزشی و زانستی و ھونەری و تەکنۆلۆژی و ئابووری و زۆرینەی بابەتەکان، بەزۆری ھەواڵەکان دێنە پەخشکردن بەھۆی ڕاگەیاندنەوە بەدوو سێ شێوە یەکێکیان بەنووسراو کە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و ماڵپەڕەکان دەگرێتەوە دووەم شێوەش بە شێوەی دەنگ کە ڕادیۆ دەگرێتەوە، سێیەم شێوەش لەڕێگای کەناڵە تەلەفزیۆنەکان دەبێت.
ھەواڵی بەپەلەش (بە ئینگلیزی: Breaking News) ئەو ھەواڵەیە کە بەھۆی نەبوونی کاتی پێویست یان بەھۆی ئەوەی بابەتەکە پێویستە بە خێرایی بێتە نیشاندان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دێتە نووسین یان خوێندن.
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Commons-logo.svg/30px-Commons-logo.svg.png) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەواڵەکان تێدایە. |