جوولەکایەتی یان جوویەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، بە عەرەبی: الیهودیة)، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی (יהודה-یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە پەرتووکی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و نەوەکانی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.[1] ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن قەڕاییتەکان و کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنیا تەوراتی نووسراو دروستە.

زانیاریی خێرا جوولەکایەتی, لقی ...
جوولەکایەتی
Thumb
لقیmonotheistic religion، ئایینە ئیبراھیمییەکان
دامەزران٥. century BCE
ناو بە زمانی فەرمیיַהֲדוּת‎
نەژادجوو، Samaritan
ناونراوە لەدوایJudah
دامەزرێنەرئیبراھیم
جێworldwide
شوێنی دامەزرانمێزۆپۆتامیا
Foundational textتەورات، کتێبی پیرۆزی عیبری، تەلموود
لێکۆڵینەوە لەلایەنJewish studies، sociology of Jewry
ناوچەworldwide
جێبەجێکارJewish leadership، ڕابی، Dayan
Represented byJewish religious community
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج"https://judaism.stackexchange.com
پێڕستlist of Jewish communities by country
دایخە
  ئەم وتارە سەبارەت بە ئایینی جوولەکە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جوولەکە (ڕوونکردنەوە).

مێژووی جوولەکایەتی

سەردەمی مووسا

بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن.[2] دەگەنە بیابانی سینا [3] و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.

سەردەمی داوود و سولەیمان

لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جوولەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.