سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا (بە ئینگلیزی: Springer Science+Business Media S.A) بڵاوکراوەیەکی نێودەوڵەتیە کە پەرتوکی ئەکادیمی و گۆڤاری تایبەتیە زانستیەکان بڵاو دەکاتەوە. بڵاو کراوەکانی ئەم بڵاوکراوەیە ھەم لە شێوەی پەرتۆکی چاپ کراون و ھەم لە شێوەی ئەلێکتڕۆنیین و لە ڕێی ئینتێرنێتەوە دەخرێتە بەردەستی خوێنەران و توێژەران. پێگەی سەرەکی لە شارت بەرلینە (ئەڵمانیا). ئەم بڵاوکراوەیە دوای ئێلزڤییر دووەم گەورەترین بڵاوکراوەکانی دونیایە کە ساڵانە چەندین میلیۆن دۆلار لە فرۆشی بڵاوکراوەکانی بەدەست دەھێنێت. بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠١٣ نزیک ٩٤٣ میلیۆن یۆرۆی لە ڕێی فرۆشتنی بڵاوکراوەکانیەوە بەدەست ھێناو.[1]
سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا | |
---|---|
پیشەسازی | publishing industry |
دامەزران | ١٠ی ئایاری ١٨٤٢ |
دامەزرێنەر | Julius Springer |
بەڕێوەبەر | Derk Haank |
وڵات | ئەڵمانیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | بەرلین |
پۆتانی شوێن | ٤٩°٢٤′٤٤″N ٨°٤٢′٣٦″E |
ئەندامی | International DOI Foundation، Open Access Scholarly Publishers Association |
دۆخی یاسایی | Société anonyme |
شوێنی دامەزران | بەرلین |
بەشێکە لە کۆمپانیای | Springer Nature |
خاوەنی | Marine Biology |
شوێنی بارەگاکان | لوکسەمبورگ |
زمانەکان | ئەڵمانی |
بەرھەمەکان و ماددەکان | |
IPv6 routing prefix | 2a02:2ad0:108::/48 |
وێبگە | https://www.springer.com/ |
زیاد لە ٢٢٠٠ گۆڤار بە زمانی ئینگلیزی و زیادتر لە ٨٤٠٠ پەرتوکی لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاو کردۆتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاو کراوەی ھالتسپرینگ و نەیچەر و سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا، بەیەکەوە گرێبەستێکیان کرد کۆمپانیایەکی ھاوبەشیان دامەزراند بە ناونیشانی سپرینگەر نەیچەر.[2]