ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاماژە بە سەرچاوە ھێڵێک دەقە کە سەڕچاوەیەکی زانیاریی دەناسێنێت. کاتێک شتێک دەنووسیت کە ھەڵسەنگاندنی لەگەڵدایە، یا ئەگەری ئەوە ھەیە، کاتێک شتێک لە زمانی کەسێکی دیکە دەگێڕیتەوە، کاتێک کورتەیەک زیاد دەکەیت بۆسەر ژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندوو یا تەنانەت کاتێک وێنەیەک بار دەکەیت، پێویستە ئاماژە بکەیت بە ژێدەری وەرگرتنی ئەو زانیارییە. شێوازی ئەو ئاماژەکردنە، ئەگەرچی گرنگە، بەڵام لە پلەی دوووھەمدایە؛ لە پلەی یەکەمدا ھاوردنی ناونیشانی ئەو سەرچاوەیەیە؛ ھەروا بەخشینی ئەو توانایەیە بە خوێنەر کە ھەڵسەنگاندنی نووسراوەکان بکات. بەڵام لەیادت بێت ئەگەر لە وتارێکدا بۆ ئاماژە بە سەرچاوەکان لە پێشدا شێوازێک بەکارھێنراوە، کاتی زیادکردنی سەرچاوەی دیکە ھەر لەو شێوازە پەیڕەوی بکرێت.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
لە سەرجەم ویکیپیدیاکاندا، شێوازێکی یەکگرتوو نییە بۆ ناردنەوە بۆ سەرچاوەکان، ھەربۆیە ئەگەر تا ئێستا شێوازێکی تایبەتت بەکارھێناوە بۆ ناردنەوە بۆ سەڕچاوەکان، درێژە بدە بەوە، دەنا، فەرموو ئەم ڕێنماییانە بەسوود دەبێت.