ئەی تی ئاند تی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەی تی ئاند تی (بە ئینگلیزی AT&T) گەورەترین کۆمپانیای تۆڕی پەیوەندییە لە جیھاندا و یەکێکە لە گرانبەھاترین کۆمپانیاکانی جیھان. کۆمپانیاکە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەھەمدا لەلایەن ئەلێکساندەر گراھام بێڵ و گاردینەر گرین ھوبارد و تۆماس ساندەرز دامەزرا بەڵام دواتر بوون بە چەند لقێکی جیاوازەوە و لقی ئەمریکا ناوی خۆی گۆڕی بۆ SBC بەڵام دوای ئەوەی ژمارەیەک لە لقەکانی دیکەی کۆمپانیاکە و ژمارەیەک کۆمپانیای کۆمپانیای دیکەی کڕی دووبارە گەڕانەوە بۆ بەکارھێنانی ھەمان ناوی پێشوو. ساڵی ٢٠١٨ کۆمپانیاکە کۆمپانیای تایم وارنەری بە بەھای ٨٥ میلیارد دۆلار کڕی و ناوی کۆمپانیاکەی لە «تایم وارنەر»ەوە گۆڕی بۆ «وارنەر میدیا». بە کڕینی کۆمپانیای تایم وارنەر AT&T خاوەندارێتی چەندین کەناڵی تەلەڤزیۆنی بەدەستھێنا کە سەر بە تایم وارنەر بوون وەک کەناڵی سی ئێن ئێن بەڵام بەرپرسانی AT&T دڵنیاییان دا کە ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئەجێندای کەناڵەکە و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناکەن.[1]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ناوی پێشووتر |
|
---|---|
چەشن | کۆمپانیای گشتی |
پیشەسازی |
|
دامەزرا | ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣؛ ٤٠ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨٣-١٠-05) |
دامەزرێنەر | ئەلێکساندەر گراھام بێڵ گاردینەر گرین ھوبارد تۆماس ساندەرز |
بارەگا | تاوەری ویتاکر، ، |
بەردەستە لە | جیھان |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | جۆن ستانکی (بەڕێوبەری گشتی) جۆن ستیڤنس (جێگری سەرۆک و بەڕێوبەری بەشی دارایی) |
داھات | دۆلاری ئەمریکی١٨١٬٢ میلیارد (٢٠١٩) |
Operating income | دۆلاری ئەمریکی٢٧٬٩٥ میلیارد (٢٠١٩) |
Net income | دۆلاری ئەمریکی١٣٬٩٠ میلیارد (٢٠١٩) |
Total assets | دۆلاری ئەمریکی٥٥١٬٧ میلیارد (٢٠١٩) |
Total equity | دۆلاری ئەمریکی١٨٤٬٢ میلیارد (٢٠١٩) |
ژمارەی کارمەندان | ٢٤٣٬٣٥٠ (٢٠٢٠) |
دابەشکردنەکان |
|
وێبگە | about |