شارستانی خۆی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی خۆی (بە فارسی: شھرستان خوی، بە ئازەربایجانی: خوی بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[1] لە باکوورەوە شارستانی چایپارە و شارستانی چاڵدێران، لە باشوورەوە شارستانی سەڵماس، لە ڕۆژھەڵاتەوە (شارستانی مەرەند)، لە ڕۆژاواوە (قەزای سەرای) لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان لە وڵاتی تورکیا. شارۆچکەی خۆی ناوەندی ئەم شارستانەیە کە بە دووری (١٣٤کم) دەکەوێتە باکووری شاری ورمێوە، لەسەر ڕێگای سەرەکی ورمێ-خۆی و ورمێ-تەورێزە.[2]
شارستانی خۆی
Khoy County | |
---|---|
شھرستان خوی - خوی بؤلگەسی | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ١٩٣٧ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | حوسێن سیوانی |
ڕووبەر | |
• شارستان | ٤٤٥١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٧١٩ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٣٤٨٦٦٤ |
• شاری | ٢٢٥٩٣١ |
• لادێیی | ١٢٢٧٣٣ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری، ئەرمەنی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە)، مەسیحی |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | فەرمانداری خۆی |
خۆی بە شاری گوڵەبەڕۆژە ناسراوە. ئەم شارستانە بە یەکەم ناوەندی بەرھەمھێنانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە و کولەکە لە وڵات دادەنرێت و خاوەنی گەورەترین بازاڕی تۆوی گوڵەبەڕۆژەیە لە وڵاتدا.[3][4]
شارەدێی فیروورەق ناوەندی بەرھەمھێنانی گێلاسە لە وڵاتەکەدا.[5] فەرشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا زۆر بەناوبانگە و لەنێو ئەو فەرشانەی کە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەرھەم دەھێنرێن، فەرشی ماھی(ماسی)، خۆی لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی تۆمارکراوە.[6] گەورەترین شانۆخانە لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەکەوێتە شاری خۆی.[7] گەورەترین تێرمیناڵی سەرنشین لە باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای وڵاتەکە دەکەوێتە شاری خۆی.[8]
لە بواری ئاژەڵداریدا زۆر باشە بەهۆی ناوچە شاخاوییەکانییەوە پاوەن و لەوەڕگایەکی زۆری هەیە. ئەم شارستانە لە ڕووی نەتەوەییەوە لە نەتەوەی کورد، ئازەرییەکان، کورەسوننی و ئەرمەنییەکان پێکهاتووە و ژیان لە نێوان نەتەوەکاندا لە ئێستادا دۆستانەیە و شارستانێکی بێ کێشەیە.