شارستانی چاڵدێران
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی چاڵدێران یان شارستانی چۆڵدەران، (بە فارسی شھرستان چالدران، بە ئینگلیزی Chaldoran County، بە ئازەری چالدران بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[1] لە باکوورەوە شارستانی ماکۆ و (قەزای بازید) لە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان، لە باشوورەوە شارستانی خۆی، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی ماکۆ و شارستانی شەوت، لە ڕۆژاواوە (قەزای ئەبەخ) و (قەزای قەرقەلی) لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان. ناوەندی سیاسی و ئیداری ئەم شارشارستانە شارۆچکەی سیاھچەشمە(سەرچاڤە)یە.[2]
شارستانی چاڵدێران
شارستانی چۆڵدەران | |
---|---|
شھرستان چالدران - چالدیران بؤلگەسی - Chaldoran County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ١٩٩٦ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | محەممەدزادە |
ڕووبەر | |
• شارستان | ١٩٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٦٣ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٤٥٬٠٦٠ |
• شاری | ١٩٬٤٦٧ |
• لادێیی | ٢٥٬٥٩٣ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) و یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | چاڵدێران |
ئەم شارستانە زیاتر بە شەڕی چاڵدێران ناوبانگی ھەیە کە لە نێوان ھێزەکانی شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی و سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی ڕوویدا.
چۆڵدەران یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران بەھۆی ساردی کەشوھەوای زستان و فێنکی لە ھاویندا.