ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
وەشانێکی ویکیپیدیا بە کوردیی ناوەندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی یان ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی (پێشگر: ckb) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (سۆرانی). ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیش وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی پەڕەکان بکەن، جگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە باوەڕپێکراوەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[1][2]
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
زانیاریی خێرا چەشنی وێبگە, بەردەستە بە ...
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | کوردیی سۆرانی |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | کومەڵگەی ویکیی کوردی |
وێبگە | ckb.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە |
خستنەکار | ١٢ی ئابی ٢٠٠٩؛ ١٤ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٩-٠٨-12) |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | Creative Commons Attribution/ Share-Alike 3.0 |
دایخە
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەتا ئێستا ٦٢٬٦٩٣ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٨ بەڕێوەبەر و ٥٥٬٥١٧ وتاری ھەن.