وێبپەڕەی بزۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
وێبپەڕەی بزۆکی لای ڕاژەکار (بەئینگلیزی: server-side dynamic web page) پەڕەیەکی وێبە کە درووستکردنەکەی کۆنترۆڵکراوە لەلایەن ڕاژەکارێکی بەرنامەی بەکاربەرییەوە کە سکریپتەکانی لای ڕاژەکار پێ ئاوەژۆ دەکەن. لە سکریپتسازیی لای ڕاژەکاردا، ڕاگەیێن ئەوە یەکلایی دەکاتەوە کە پێکەوەگرێیدانی ھەر پەڕەیەکی نوێی چۆن دەچێتە پێشەوە، لەنێویاندا ئامادەسازیی بۆ پێئاوەژۆیی زیاتر لەلای ڕاژەخواز.
وێبپەڕەی بزۆکی لای ڕاژەخواز (بەئینگلیزی: client-side dynamic web page) پێئاوەژۆی پەڕەی وێب دەکەن بەبەکاھێنانی سکریپتسازیی ئەیچ تی ئێم ئێڵ کە لەسەر وێبگەڕ کاردەکات لەکاتی بارکردندا. جاڤاسکریپت و زمانەکانی تری سکریپتسازیی ئەوە یەکلایی دەکەنەوە کە چۆن ئەیچ تی ئێم ئێڵ لەپەڕەی وەرگیراودا چارەسەری سینتاکسیی بۆ دەکرێت بۆ ناو بەڵگەنامەی مۆدێلی تەن (DOM)، کە پەڕە بارکراوەکە نوێنەرایەتی دەکات. ھەمان تەنکیک دەکرێت بزۆکانە DOM نوێی بکاتەوە بەھەمان شێوە.
پەڕەیەکی بزۆکی وێب دواتر دووبارە بار دەکرێتەوە لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە یان پرۆگرامێکی کۆمپیوتەرەوە بۆ دەستکاریکردنی ھەندێ ناوەڕۆکی گۆڕاوە. زایناری نوێکردنەوە دەکرێت لەلایەن ڕاژەکارەوە بگات، یان لە لایەن دەستکارییەوە کە لە DOMی پەڕەکەدا دەکرێت. دەشێت بەم کارە مێژووی وێبگەڕ کوور بکرێتەوە یاخود نا، و دەشێت وەشانێکی پاشەکەوتکراوە درووست بکا بۆ مەبەستی گەڕانەوە بۆی، بەڵام نوێکردنەوەی پەڕەی وێبی بزۆک لەڕێگەی ئەیجاکسەوە ھیچ لەو دووانەی پێشوو ئەنجام نادات، بەڵکو لەئاکامدا بەکارھێنەر یەک پەڕەی بزۆک بەدەست دەھێنێت کە بەشێوەی تاکە پەڕەیەک بەڕێوە دەبرێت لەسەر وێبگەڕ لەکاتێکدا ناوەڕۆکی وێبی ڕاستەقینە کە لەسەر ھەر پەڕەیەک دەخرێتەڕوو دەکرێت بگۆڕدرێت.
ئەیچ تی ئێم ئێڵی بزۆک دەستەواژەیەکی چەترییە بۆ ئەو تەکنەلۆژیا و میتۆدانەی کە بەکاردێن بۆ درووستکردنی پەڕەی وێبی بزۆک. سکریپتسازیی لای ڕاژەکار و سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز یان تێکەڵەیەک لەھەردووکیان ئەزموونی پەڕەی بزۆک لە وێبگەڕدا درووست دەکەن.