مای سیکوەڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
مای سیکوێل (بە ئینگلیزی: MySQL) سیستەمی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراوە، یەکێکە لە بەناوبانگترین بنکەدراوەی جیھانیی کە سەرچاوە کراوەیە.
زۆرێک لە نەرمەواڵە و سکریپتەکان مای سیکوێل بەکاردێنن لەوانە جوملا و وۆردپرێس و ماڵپەڕە جیھانییەکانی وەک گووگڵ و فەیسبووک و ویکیپیدیا و یوتیوب و تویتەر و فیلکر.
لەئێستادا کۆمپانیای ئۆراکڵ خاوەندارێتی و پەرەپێدانی مای سکوێلی لەژێردەستە. یەکەم وەشانی مای سکوێل لە ٢٣ی ئایاری ١٩٩٥ دەرچووە.
مای سکوێل بەزمانی پڕۆگرامسازی C و ++C نووسراوە. یەکێک لەھۆکارەکانی بڵاوبوونی مای سیکوێل گونجاوییەتی لەگەڵ زمانی وێبداڕشتنی پی ئێچ پی.