ھەی دەی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەی دەی (بە ئینگلیزی: Hay Day)، کایەیەکی کایەیەکی جووتکایەیە لە گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی سوپەڕسێڵە، کە کۆمپانیایەکی کایەی ڤیدیۆییە لە ھێلسینکی، فینلاند. ھەی دەی وەشێنرا بۆ سیستەمی ئای–ئۆ–ئێس لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٢. وە ئەندرۆید لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. بەپێی ڕاپۆڕتی ٢٠١٣، سوپەرسێڵ ٣٠ میلیۆن دۆلاری دەستکەوت لە مانگێکدا لە کایەکانی ھەی دەی وە کلاش ئۆف کلانس، کە کایەیەکی ترە لەلایەن سوپەرسێڵـەوە دروستکراوە. لە ٢٠١٣، ھەی دەی ٤ەم بەرزترین کایە بوو لە ڕووی داھاتەوە.