فینلاند
دەوڵەتێک لە باکووری ئەورووپا / From Wikipedia, the free encyclopedia
فینلاند ( بە فینلاندی: Suomi [ˈsuo̯mi] ; بە سوێدی: Finland [ˈfɪ̌nland] ( گوێگرتن) )، بە فەرمی کۆماری فینلاند ( بە فینلاندی: Suomen tasavalta ; بە سوێدی: Republiken Finland ( listen to all)</img> ( listen to all) ), [1] وڵاتێکە لە باکووری ئەوروپا . لە باکووری ڕۆژئاوا هاوسنوورە لەگەڵ سوێد و لە باکوورەوە نەرویژ و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ڕووسیا ، لە ڕۆژئاوا کەنداوی بۆتنیا و لە باشوورەوە لەگەڵ کەنداوی فینلاند ، بەرامبەر ئیستۆنیا . فینلاند ڕووبەرەکەی ٣٣٨٬٤٥٥ square کیلۆmetre (١٣٠٬٦٧٨ sq mi) ژمارەی دانیشتووانی ٥.٦ ملیۆن کەسە. ھێلسینکی پایتەخت و گەورەترین شارە. زمانی فینلاندی و سوێدی زمانی فەرمین، زمانی سوێدی زمانی زگماکی 5.2%ی دانیشتووانەکەیە. [2] زیاتر لە ١٨٠ هەزار دەریاچەی تۆمارکراوی تێدایە. [3]
کۆماری فینلاند Suomen tasavalta (فینلاندی) Republiken Finland (سویدی) |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
سروود: Maamme (فینلاندی) Vårt land (سویدی) |
||||||
پایتەخت و | ھێلسینکی 60°10′N 024°56′E | |||||
زمانە فەرمییەکان | فینلاندی، سویدی | |||||
دەوڵەت | کۆماری پارلەمانی | |||||
- | سەرۆک کۆمار | ساوڵی نینیستۆ | ||||
- | سەرۆکی حکوومەت | سانا مارین | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | ٣٣٨٤٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٤) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٣" مایلی چوارگۆشە |
|||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠٢٣ | خەمڵاندنی ساڵی ٢٠٢٣ زیادبوون٥,٦١٤,٥٧ (١١٢) | ||||
دراو | یورو | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .fi, .ax |
فینلاند تا ساڵانی ١٩٥٠ تا ڕادەیەکی زۆر وەک وڵاتێکی وەرزێری ماوەتەوە. دوای جەنگی جیهانی دووەم، بە خێرایی پەرەی بە گەشەکردنی پیشەسازی و ئابوورییەکی پێشکەوتووی دا، لە هەمان کاتدا دەوڵەتی خۆشبژیوی بەرفراوان لەسەر بنەمای مۆدێلی باکووری دروستکرد. [4] لە کاتی شەڕی سارددا فینلاند سیاسەتی بێلایەنی گرتەبەر. فینلاند لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٩٩ لە سەرەتای دامەزراندنی ناوچەی یۆرۆ و لە ٢٠٢٣ ناتۆ كرد. فینلاند لە چەندین پێوەرەکانی ئەدای نیشتمانیدا سەرکەوتووە، لەوانە پەروەردە ، توانای کێبڕکێی ئابووری، ئازادییە مەدەنییەکان، کوالیتی ژیان و گەشەپێدانی مرۆیی. [5] [6] [7] [8]