ئایینی بەھایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەھایییەت ئایینێکی یەکتاپەرستی، ئیبراھیمی[2][3][4] و ئێرانییە[5] کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لەلایەن میرزا حسێنعەلی نووری ناسراو بە بەھائوڵڵا لە سەدەی ١٩ لە ئێران دامەزراوە. بەھایییەکان باوەڕیان وایە کە بەھائوڵڵا (١٨١٧–١٨٩٢) نوێترین نێردراوی خوایە لە زنجیرە نێردراوانی پێشوو وەکوو ئیبراھیم، مووسا و بوودا و زەردەشت و عیسا و محەممەد.[6]
زانیاریی خێرا بەھایی, ئایین ...
بەھایی | |
---|---|
ھێمای ڕینگستۆن - یەکێک لە ھێماکانی بەھایی | |
ئایین | بەھایی |
شوێنی دەرکەوتن | ئێران |
ژمارەی بڕوادارانی | ٧ ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار[1] |
دامەزرێنەر | میرزا حسێنعەلی نووری |
دایخە
بەھائوڵڵا لە ساڵی ١٨٦٣ ئەم ئایینە نوێیەی ئاشکرا کرد. ژمارەی شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە زیاتر لە ٧ ملیۆن و ھەشسەت ھەزار کەس خەمڵێنراوە.[7] ناوەندی جیھانی بەھایییەکان لە شاری حەیفای وڵاتی ئیسرائیلە. ھەرچەندە ئایینەکە بە زەویدا بڵاوبووەتەوە و باھایییەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جیھان بڵاوبوونەتەوە، ئەم ئایینە لە ئێران ھێشتا زۆر بەرھەڵەستی دەکرێت.