ئەردەڵانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەردەڵانی یەکێک لە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندییە کە لە سنە و شارەکانی دەوروبەری وەک کامێران، دیواندەرە، دێولان ، ڕوانسەر ، بیجاڕ و بەشێک لە سەقز، مەریوان و تکاب و قوروە قسەی پێ دەکرێ. شێوەزاری ئەردەڵانی بە بۆنەی نزیکبوونی سنە بە ناوچەی ھەورامانەوە، ھەروەھا بەو بۆنەیەوە کە حاکمانی ئەردەڵان بەر لەوەی سنە بکەنە پایتەختی خۆیان، ناوەندی حکوومەتییان ھەورامان بووە، کاریگەریی تا ڕادەیەک زۆری زاری ھەورامی بە سەرییەوە دەبینرێت.