بێدینی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەگەڵ بێخوایی لێت تێک نەچێت.
بێدینی یان بێئایینی بە نەبوون یان ڕەتکردنەوەی ئایین دەڵێن.[1] بەپێی لێکۆڵینەوەی جێھانی ناوەندیی لێکۆڵینەوەی بیۆ لە ساڵی ٢٠١٢ لە ٢٣٠ وڵات و ھەرێم، ١٦٪ لە دانیشتووانی جیھان سەر بە ھیچ ئایینێک نین.[2] لە ئەو چەند ساڵانەدا ژمارەی دانیشتووانی کەسە بێ ئایینەکان بەرەو زۆر دەڕوات.[3] بێدینی بە مانای بێخوایی نییە. ھەندێک کەس ھەن کە پەیڕەوی ھیچ ئایینێک نین بەڵام باوەڕیان بە خوداپەرستی ھەیە.[4]