ددان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ددانەکان بریتین لەو پێکھاتە ڕەقە سپییانەن کە دەکەونە سەر شەویلگەکان لە ناو دەمدا. ئەرکی سەرەکی ددانەکان جوین و ھاڕینی خۆراکە پێش قوتدانی.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ددانەکان لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێن؛ تاج و ڕەگ. بە درێژایی ژیانی مرۆڤ دوو کۆمەڵە ددان ھەن. کۆمەڵەی یەکەمی ددان پێیان دەوترێت (ددانی شیری یان ددانی سەرەتایی) کە لە ٦ مانگییەوە دەست بە دەرکەوتن دەکەن لە نێو دەمی مناڵدا تاوهكو تهمهنى ٣٠ مانگى ژمارهيان دهگاته ٢٠ ددان. کۆمەڵەی دووەمیش ددانە ھەمیشەییەکان کە لە ٦ ساڵییەوە دەست دەکەن بە دەرکەوتن و تا تهمهنى ٢٢-٢٣ ساڵى و ژمارهيان دهگاته ٣٢ ددان. بەپێی شێوە و فرمان سێ جۆر ددان ھەن؛ بڕەر،كهڵبه، پێش خڕێ، و خڕێ.